سەرۆکی دەزگای میت: پێوستە یەپەگە چەکەکانیان دابنێن و بەشداریی سووریای نوێدا بن تورکیە

نوچە نێت

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی توركیا (میت) لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە کاڵن داوای چەکدانانی یەپەگە کردووە و راشیگەیاندووە کە دەبێت هاوشێوەی گرووپەکانی تر بەشداری سووریای نوێ بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/ئایار/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە دوێنێ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت لەگەڵ هەریەک لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و ئەسەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا و حوسێن ئەسسەلامی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگیر ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە.

لەکۆبوونەوەکە، تاوتوێی گرینگی یەکپارچەیی و سەقامگیری خاکی سووریا و پشتیوانییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سووریایان کردووە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە چەکدانانی یەپەگە بووە و کاڵن داوای کردووە کە چەکەکانیان رادەستبکەن و هاوشێوەی گروپەکانی دیکە بەشداری سووریای نوێبن.

هەروەها لە کۆبوونەوەکە باسیان لە، گواستنەوەی سنوورەکانی هەردوو وڵات و دەروازە گومرگییەکان و بارودۆخی زیندانیانی داعش و کەمپەکانی ئەو ناوچانە کردووە، کاڵن لە کۆبوونەوەکە راشیگەیاند کە تورکیا بەردەوامە لە پاڵپشتیەکانی بەرەوپێشوەچوونی ئیدارەی دیمەشق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە، پێشێلکاریەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و هەڵگرتنی سزاکان لەلایەن وڵات بۆ سەر ئەو وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی داعش و گەرانەوەی ئاوارەکانی سووریا بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین