دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەمەریكا كوژران
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (22/ ئایار/ 2025) ماڵپەڕی (ئاڕاتی) بڵاوی كردووە، شەوی چوارشەممە بەكارتی ئەمەریكا دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن كوژران، نیۆم کریستی، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، "بەداخەوە، ئەمشەو دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی کوژران".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "بەجدی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین و سەرقاڵی بەدەستخستنی زانیاری زیاتر و راگەیاندنیانین".
سەبارەت بە شوێنی كوژراوەكانیش، میدیاكانی ئەمریکا بڵاویان كردەوە، کارمەندانی باڵیۆزخانەكە لە مۆزەخانەکەدا سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون، دەربارەی ناسنامەی كوژراوەكانیش ئاشكرایان كردووە، كەکوژراوەکان ژن و پیاوێکن، دەزگا راگەیاندنەكانیش بڵاویان كردەوە، كەسێك بە ناوی ئیلیاس رۆدریگز، تەمەن (30) بەكە گومانی تەقەكردنی لێ دەكرێت و پێشینەی هەبووە، لە لایەنان دەزگای رزگاركردنی یاسایی چاودێری كراوە بە گومانی تەقەكردن دەستگیركراوە.
بەپرسی پۆلیسی واشنتن دەڵێت، گومانلێكراوە پێش تەقەكان لە دەوروبەری مۆزەخانە سووڕاوەتەوە، دواتر هێزە ئەمنییەكان دەستگیریان كردووە.
ئەوبەرپرسەی پۆلیس دەشڵێت، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تاوەكوو ئێستا بەردەوامە و لە پاڵنەرەكانی پشت تەقەكردنە دەكۆڵێنەوە، هەروەك ئاشكراشی دەكات، كە تاوەكوو ئێستا هیچ زانیارییەكی هەوڵگریان بەدەست نەگەیشتووە، كە ئایا ئەو تاوانە رقی لەپشت یاخود پاڵنەری دیكە هەبوو.
لای خۆشیەوە دانی دانون، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن سەركۆنەی هێرشەكەی كرد و دەڵێت، زیانگەیاندن بە دیپلۆماتكاران و رەوەندی جوو بە بەزاندنی هێڵی سوور دادەندرێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو هێرشكردنە بە كارێكی تیرۆرستی دژە سامی ناودەبات و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لەكاركردن بۆ پارێزگاری لە هاونیشتیمان نوێنەرەكانی لە هەموو جیهان، متمانەشمان بە دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا هەیە رێكاری توند دژ بە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەگرنەبەر.
هەر سەبارەت بەو تاوانە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سەرخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەم و ئەو تەقەكردنە دەچێتە پاڵ دژە سامی.
ترەمپ دەشڵێت، پێویستە دەست بەجێ كۆتایی بە كوشتنی ترسێنەر لە واشنتن بێت، چونكە هیچ شوێنێك بۆ رق و تونڕەوی لە ئەمەریكا نابێتەوە، ئەو كاری لەو جۆرەش مایەی نیگەرانییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment