دەوڵەت باخچەلی: تورکیا پێوستی بە ئەردۆغانە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند پێویستە دەستوور نوێبکرێتەوە و ئەمەم بۆ بەرژوەندی خۆم نییە، كە من خۆم هەڵدەبژێرمەوە یاخود نا، لەبەرامبەردا سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، "ئەمە ڕاستییەکی بێ مشتومڕی مێژووییە کە میللەتی تورکیا پێوستی بە ئەردۆغانە."

ئەمڕۆ هەینی (23/ئایار/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە خۆی کاندیدناکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا. لەبەرانبەردا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەدوای ئەو لێدوانە گوتی، "بەرێز ئەردۆغان نەخشەی سەدەی نوێی کێشاوە و ئەمە ڕاستییەکی بێ مشتومڕی مێژووییە، لەئێستادا میللەت و کۆماری تورکیا پێویستیان بە ئەوە، هەرگیز مافی ئەوەی نییە پاشەکشە لە دەسەڵات بکات."

سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا لە ئێستادا لە هەڵکشاندایە، بە تێپەربوونی ئاستەنگە سەرنەکەوتووەکان، دەستیکردووە بە چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆستەکانی دڵخۆش دەکات و دوژمەکانیشی نیگەران دەکات، لە دڵەوە دەیڵێم خەباتی سەرۆکەکەمان شەرەفمەندانە و خۆشەویستانەیە کە شەو ڕۆژ کار دەکات لە پێناو میللەتەکەی."

باخچەلی دەڵێت، ئامانجی ئێمە "تورکیایەکی بێ تیرۆرە" و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکێکە بەردەوام لە خەمی میللەتەکەی و نەتەوەکەیدایە، مافی ئەوەی نییە لەو رێبازە لابدات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە یەکێکە لە دەستپێکەری پرۆسەی چارەسەری کێشەی کورد لەنێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە، زۆرێکیش پێیان وایە هەوڵەکانی باخچەلی بۆ ئەوەیە دەیەوێت لە رێگەی گۆڕینی دەستوور دووبارە ئەردۆغان بتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە بۆ سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین