میدیاکانی ئیسرائیل: ترەمپ دووبارە گورزێکی دیکە لە نەتانیاهو دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کەناڵ (12)ـی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری توندی بە نەتانیاهۆ داوە لە ئێستادا بەهیچ جۆرێک  بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران نەکاتەوە، چونکە  پێیوایە کاریگەریی ئەرێنی دەکاتە سەر دانوستاندنە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا.

ئەمڕۆ هەینی (30/ئایار/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا گرینگیەکی تایبەت بە دانوستاندنەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران دەدات، کەناڵ (12)ـی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات ترەمپ دووبارە گورزێکی دیکەی لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوە و لە پەیوەندییەکیدا پێی ڕاگەیاندووە، کە لەئێستادا نابێت بیر لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە دۆناڵد ترەمپ پێیوایە هەر هێرشک بۆسەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کاریگەری نەرێنی بۆ سەر دانوستاندنەکانیان دەبێت. هەروەها زیان بە ئەگەری رێککەوتنی ئەتۆمی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەگەێنێت کە لەوانەیە لە داهاتوو سوودی هەبێت بۆ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی مێهر باسی لەوەکردووە، کە ترەمپ فەرمانی بە سوپای ئەمەریکا کردووە کە پەیوەندییەکی جددی و هاوکارییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ببەستن. چونکە لەوانەیە ئیسرائیل بریارێکی تاک لایەنە بدات بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەمەترسیەکی گەورەی ناوبردووە.

ئەو ئاژانسە سەرنجی خستۆتە سەر ئەوەش، کە ئیسرائیل بەجددی پێویستی بە هاوکارییە بەردەوامییەکانی سەربازی ئەمەریکا هەیە، بەتایبەت لە سیستەمی بەرگریی و مووشەکیدا و بەستنی هاوکاری سەربازیی لە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین