ئەمەریكا دژی چین هاوپەیمانییەكی نوێ پێك دەهێنێت
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (31/ئایار/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، پیت هێگسیت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە وتارێکیدا لە کۆڕبەندی بەرگری شانگریلا لە سەنگاپور ڕایگەیاند، "ئامانجەکانی چین سەبارەت بە تایوان مەترسییەکی گەورەیە بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهان و داوای لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکان کرد کە چالاکانە بەشداری لە هەوڵەکانی بەرگریدا بکەن".
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەشڵێت، "ئەو هەڕەشەیە کە چین دروستی دەکات راستەقینەیە. وە لەوانەیە نزیک بێت. پەکین بەڕاستی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەگەری بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ گۆڕینی دینامیکی هێز لە هیندۆ پاسیفیک و سوپای ئازادی گەل، ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان دەکات بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی دژی تایوان . هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرۆکی چین فەرمان بە هێزەکەی داوە تا (2027) تایوان داگیر بکات".
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، "هەڵسوکەوتی چین بەرامبەر دراوسێکانی و جیهان زەنگێکی بەئاگاهێنانەوەیە و بەپەلەیە، ئەمەریکا ناتوانێت بە تەنیا ڕووبەڕووی هەڕەشەی چین ببێتەوە، داوا لە وڵاتان دەکەین لە دژی پەکین هەڵسوکەوت بکەن چونکە پێویستە هاوپەیمانان و هاوبەشەکان بەشداری لە هەوڵەکانی بەرگریدا بکەن".
هێگسیت لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، واشنتۆن بەدوای ناکۆکی لەگەڵ چین ناگەڕێت، بەڵام ئیدارەی ترەمپ بەرگەی ململانێکانی پەکین ناگرێت، ئەمریکا لەم ناوچە مەترسیدارە دەمێنێتەوە و ڕێگە نادەین هاوپەیمانەکانمان هەڕەشەیان لێبکرێت و بترسێندرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment