بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دابەزی ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناوەندی وزەی ئەمریکا EIA لە راپۆرتی مانگانەی، زانیارییەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئەمریکا لە مانگی ئاداردا خستە روو.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی EIA، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە مانگی ڕابردوو بە بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیل بۆ 9.86 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە، ئەم دابەزینە لا کاتێکدایە کە لە مانگی شوباتی 2021ـدا، ئاستی بەرهەمهێنان تەنیا بە رێژەی 21 هەزار بەرمیل لە رؤژێکدا دابەزییبوو.

سەبارەت بە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دەرەوە، ناوەندی وزەی ئەمریکی ئەوەی خستە روو، کە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئەمریکا لە 3.165 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ کەمتر لە 2.703 ملیۆن بەرمیل لە رۆژیکدا دابەزیووە، هەروەها ئاستی هەناردەکردنی بەنزین لە 799 هەزار بەرمیل بۆ 687 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین