گرووپێكی چەكداری سووری هێرش دەكەنە سەر نووسینگەی عەلی سیستانی
نوچهنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (چواری حوزەیران/ 2025) ماڵپەڕی (روانگەی سووری) بڵاوی كردەوە، گرووپێكی چەكدار كە كەسێك بە ناوی ئەبوو عومەر لیبی سەركردایەتیان دەكات هەڵیانكوتاوەتە سەر نووسینگەی عەلی سیستانی، رێبەری باڵای شیعەكان لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق و كەلوپەلی نووسینگەكەیان بردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی كە قسەیان بۆ رووانگەی سووری كردووە، دەرگاكانی نووسینگەكەیان شكاندووە بڕێكی زۆری پارە و كۆمپیتەرەكانیان دزیووە، وێنەكانی سیستانیان لە نووسینگەكە شكاندووە، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن دوای نێوەندگیری و كەل و پەل و پارە دزراوەكان گەڕێندراونەتەوە و ئەو گرووپە داوای لێبووردنیان كردووە.
سەبارەت بە كاری ئەو نووسینگەیە، سەرچاوەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، ئەركی ئەو نووسینگەیە مرۆیی و كۆمەڵایەتی بووە، دیارترین كاری هاوكاری نازداران و ئاوارە شیعەكان بووە، بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەكی بە كاری سیاسی و سەربازییەوە هەبێت.
چالاكوانانیش لەو ناوچەیە دەڵێن، ئەو دەستدرێژییە زیان بە تایبەتمەندی شیعەكانی سووریا دەگەیێنێت، داواش دەكەن گرەنتی ئەوە بكرێت ئەو جۆرە رووداوە دووبارە نەبێتەوە و رێزی رۆڵی دامەزراوە ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان لە ناوچە ئاڵۆزەكان بگیرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment