وەزارەتی نەوتی عێراق داوا دەكات حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە دەستوور
نوچهنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (پێنجی حوزەیران/2025) وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پێویستە دەستبەجێ حكومەتی هەرێم نەوت رادەست بكات، ئەوەش جێبەجێكردنی هەمواری یاسای بودجەیە، كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەری رێككەوتوون، پێویستیشە حكومەتی هەرێم پێوەی پابەند بێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەی دەڵێت، "بەردەوامی رادەستنەكردنی نەوت بۆتە هۆی زیانی گەورەی لە دارایی عێراق، هەروەك لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیانی بە ناوبانگی عێراق گەیاندووە، بە جۆرێك پابەندنەبوونی حكومەتی عێراق بە دەستوور و یاسا دووجار بۆتە هۆی زیان بە هەناردەی نەوتی عێراق و خەزێنەی گشتی، یەكەم بە رادەستنەكردن و رەوانەنەكردنی بەرهەمی نەوت لە هەرێم و سوود وەرگرتن لە داهاتەكانی، زیانی دووەم، وەزارەتی نەوتی عێراق ناچارە بەرهەمی لە هەموو كێڵگەكانی دەرەوەی هەرێم كەم بكاتەوە و پابەند بێت بە پشكی عێراق لە ئۆپێك، كە بەرهەمی كێڵگەكانی هەرێم لە چوارچێوەی پشكی عێراق حیساب دەكرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوەكەی ئاماژە بەوەش دەكات، چاودێری ئەو زانیاریانە دەكەین كە باس لە بە قاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە دەكەن و حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی یاسایی تەواوی ئەوە هەڵدەگرێت، بە مافی خۆشی دەزانێت بەردەوام بێت لە گرتنەبەری هەموو رێكارە یاساییەكان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment