وەزیرى دەرەوەى ئێران بە زمانى ترەمپ قسە دەکات
نوچە نێت: تایبەت
نووسینى:هۆلى داگریس، ئەندامى باڵای لە پەیمانگەى واشنتن
وەرگێڕانى: ئیسماعیل
هۆڵى داگس، توێژى دیارى پەیمانگەى واشنتن دەڵێت، لە هەوڵێک دا نەک تەنیا بۆ بەدەستهێنانى رەزامەندى ــ بە ڵکوو وەک یاریپێکردنییش ــ عەباس عێراقچى گەورە دانوستاندنکارى ئەتۆمى ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شێوازیى دۆناڵد ترەمپ بەکار دەهێنێت، وەک هەوڵێک لە پشت مەرجە گونجاوەکان بۆ بە دەستهێنانى گرێبەستە گەورەکانى داهاتوو.
پێچەوانەى رابردوو لەم دواییە لە هێرشێکدا بۆ سەر تیمى بایدن بە شکستخواردووى ناوبردن کە نەیاتوانى لەگەڵ ئێران بگات بە رێککەوتن، هێرشى ئەمجارە لە لایەن ترەمپ، یاخود یەکێک لە هاوپەیمانەکانى نەبوو، بەڵکوو ئەمجارە لە لایەن عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران بوو، كە لە (28/ نيسان/2025) لە ئێکسەوە بوو، کە جیاوازییەکەش ئەوەیە هێرشەکە لەناو خودى وڵاتێک بوو کە بە فەرمى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تێیدا قەدەغەیە و زۆربەى هاوونشتیمانیانى تەنیا لە رێگەى بەکارهێنانى ئامرازەکانى شکاندنى بەربەستەکان دەتوانن ئەو تۆڕانە بیکەنەوە، سەرەڕاى ئەوەش عێراقچى بۆ جێبەجێکردنى ئەرکى فەرمى وەک سەرۆکى دانوستاندنکارانى ئەتۆمى لە ئەستۆیە، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لەو شێوازەى کە ترەمپ لە خولى یەکەمى سەرۆکایەتى پەیڕەوى دەکرد.
عێراقچى بە باشى زمانى ئینگلیزى دەزانێت و هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لە یەکێک لە زانکۆکانى ئەمەریکا، خاوەنى تێگەیشتنێکى قووڵە لە گوتاریى سیاسى ئەمەریکا، لە بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چاوى لە ترەمپ کردووە، لە نمایشەکانى وشەى گەورە بەکاردەهێنێت، وەک دیپلۆماتکارێکى لێهاتوو هەوڵ دەدات دەرفەتى گەیشتن بە رێککەوتنى نوێى ئەتۆمى بەهێز بکات کە ئێران پێویستى پێیەتى و هەوڵى بۆ دەدات،ـ ئەوەش ناکۆکى ئاشکراى هەیە لەگەڵ ئەو گوتارە ئاڵۆزەى کە دەسەڵاتى ئێرانى لە خولى پێشووى ترەمپ پەیڕەویان دەکرد.
زۆربەى ئاماژەکان بۆ ئەوەن دیپلۆماتکارانى ئێرانى بە چڕى لێکۆڵینەوەیان لە گوتار و شێوازى دانوستاندنى ترەمپ کردووە، تەنانەت ئەوە باوە کە ئەوان دۆسیەکى دەروونى تایبەتیان ئامادەکردووە، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وازەرەتى دەرەوەى ئێران لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو گروپێکى کارى نا فەرمیان پسپۆڕیان ئامادەکردبوو بۆ ئەگەرى گەڕانەوەى دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکى سپى. بێگومان تاران بە چڕى چاودێرى چۆنیەتى مامەڵەى ئیدارەى ترەمپ لەگەڵ دانوستاندنکارى رووسیا و ئۆکراینا دەکات و پەندو وانەکان لەسەر چۆنیەتى وەڵامدانەوەى سیاسەتى ئەمەریکا کۆدەکاتەوە، بەبێ ئەوەى وادەرکەوێت کە توندە یاخود دژایەتى ترەمپ دەکات بە جۆرێک ببێتە پاڵنانى بۆ پاشەکشەى لە هەر دانوستاندنێک.
کتێبى "1987 "Trump: The Art of the Deal" زۆرترین نوسخەى لێ فرۆشاوە، لە کتێبخانەکانى ئێران نەما، شایەنى باسکردنە ئەوجۆرە تاکتیکە لە تاران شتێکى نامۆ نییە، پێشتر محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران کە ئەویش خوێندنى لە ئەمەریکا تەواوکردووە لە ماوەى سەرۆکایەتى حەسەن رۆحانى وەزیرى دەرەوەى ئێران بوو، بە دیاترین ئەندازیارى رێککەوتنى ئەتۆمى بۆ (2015) دادەندرێت، بە "پلانى گشتگیرى هاوبەش" ناسرا بوو، تا ماوەیەکى نزیک زەیف پۆستى جێگرى سەرۆکى هەبوو بۆ کاروبارى ستراتیژى لە حکومەتى مەسعوود پزیشکیان، پێش ئەوەى لەژێر فشارى موحافزکارەکان دەست لە کاربکێشێتەوە.
لەگەڵ دەستبەرداربوونى محەمەد جەواد زەریف لەو پۆستە ئەو رۆڵە بۆ عەباس عێراقچى گوازرایەوە، کە دیپلۆماتکارێکى لێهاتووە، لە قۆناغى گفتوگۆکانى زەریف بۆ دۆسیەى ئەتۆمى جێگرى دووەمى بوو، خاوەنى ئەزموونێکى (20) ساڵەیە لەو دۆسیەیە، سەرەڕاى ئەوەش شێوازى مامەڵەى کەسى لەگەڵ بەرپرسانى بیانى بەتەواوى لە زەریف جیاوازە.
لە (14)ى ئايار دیدارێکم ئەنجام دا لەگەڵ وێندى شێرمان، گەورە دانوستاندنکارى ئەتۆمى ئەمەریکی ئیدارەى باراک ئۆباما، لەو دیدارە گوتى، عێراقچى هەموو ئەو شتانە دەزانێت کە پێویستە لەو بارەوەیەوە بیزانێت، زۆر بەباشى بە ئینگلیزى قسە دەکات، ئەگەر لە لوتکەى تەرکیزت نەبى، ئەوا لە چەندین بازنە بە دەورت دادەهێنێت.
لەو کاتەوەى گەڕى دانووستاندنەکان لە (12)ى نیسانەوە دەستى پێکردۆتەوە، عێراقچى زۆر بە وردى کار لەسەر داڕشتنەوەى راگەیاندنى پلان بۆ داڕێژراو دەکات، ئەوەش بۆ راکێشانى سەرنجى ترەمپ و بنکەى جەماوەیەتى هەڵبژاردنەکان، لە بابەتێکدا کە لە هەشتى نیسان لە لاپەڕەکانى رۆژنامەى واشنتن پۆست بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات ترەمپ نایەوێت ببێتە سەرۆکێکى دیکەى ئەمەریکا بکەوێتە جەنگیکى گەورە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوەش پەیامێکە بەشێوەیەکى راستەوخۆ ئامانج لێى دەنگدەرانى ترەمپە، کە لە بنەڕەتەوە دەستیان بە پرەنسیپى گۆشەگیریەوە گرتووە، بە جۆرێک هاوتایە لەگەڵ ئەو ئاراستە درێژمەودایەى ئیدارەکانى پێشوو کە خۆیان لە جەنگە هەمیشەییەکان دەپاراست.
عێراقچى هەوڵى داوە کە گوتارەکەى روو لەو حەزە بارزگانیەى ترەمپ بکات، بۆ ئەوەش ئێرانى بە دەرفەتى ترلیۆن دۆلارى بۆ ئەمەریکا ناوبردووە. بەڵام لە واقیعدا بەربەستى گەورە لەبەردەم وەبەرهێنانى بیانى لە ئێران هەیە، تەنانەت ئەگەر سزا ئەمەریکیەکانیش لەسەر تاران لابدرێت، بەڵام بەربەستى دیکە هەیە لەوانە بیرۆکراتى ئاڵۆز و مەترسى جیۆسیاسى و گەندەڵى دیکە لەناو ئێران هەیە، لەوەش گرنگتر شکستى تارانە لە پابەندبوونى بە "تیمى کار بۆ کارکردنى دارایى" کە چاودێرى سەرەکى نێودەوڵەتییە بۆ سپیکردنەوەى پارە و پاڵپشتى تیرۆر (هەرچەندە پێشتر لەو مانگە "ئێران" رەزامەندى مەرجدارى بۆ چوونە پاڵ "رێککەوتنى پالیرمۆ"دەربڕى بوو، هەنگاوێکى گرنگ بوو بەرەو پابەندى بە FATF).
لە هەر دۆخێک دابێت ئەو گوتارە ئابووریە لە تێیبنییە سەرەکییەکانى عێراقچى بوو بۆ کۆنفراسى سیاسەتى ئەتۆمى نێودەوڵەتى کە دامەزراوەى کارینگى لە (22)ى نیسانى رابردوو رێکیخستبوو ئەوەى مایەى سەرنجراکێشان بوو ئەو تێیبیانیانە دواتر بڵاوکرایەوە، ئەوەش لەداواى ئەوەى دامەزراوەکە لە چرەکە ساتى کۆتایی بەهۆى هەوڵەکانى تیمەکەى لە سەپاندنى کۆتوبەندى پێباساو بەشدارى عێراقچى هەڵوەشایەوە.
عێراقچى لەو وتارەى بە بۆ ئەو کۆنفراسەى ئامادەى کردبوو ئاماژە بە "کۆمەڵێک بەرژەوەندى تایبەت " دەکات، لە ئاماژەیەکى ناراستەوخۆ بۆ موحافیزکارە نوێیەکان و ناوەندەکانى لێکۆڵینەوە کە هەر رێککەوتنێک رەت دەکەنەوە کە ــ هەوڵى برەودان ـ بدات لە بە پاساوى ئەوەى کە ئەو رێککەوتنە ئەگەرى هەیە کۆپیەکى دیکە بێت لە " JCPOA " عێراقچى جەخت لەسەر ئەوە کاتەوە، کە تاران خواستى گەڕانەوەى بۆ رێککەوتنى پێشوو نییە، پێشیوایە مەرجەکانى " JCPOA " بەس نییە، هەروەک بەڵگەشى بە کشانەوەى پێشووى ترەمپ لە رێککەوتنى (2018) هێناوەیە، وەک بەڵگەیەک کە خودى ترەمپ نایەوێت رێککەوتنیکى هاوشێوە بکات، دەشڵێت، "ئەو گرووپە تایبەتانە"ى پێشوو هەڵمەتێکى توندیان بۆ شێواندنى ناوبانگى دانوستاندنکارە ئێرانییەکان دەست پێکردووە، فشاریش لەسەر ئیدارەى ئەمەریکى دەکەن بۆ گرتنەبەرى هەڵوێستى توندڕەوانە.
لە بۆنەکانى دیکە، عێراقچى سوور بوو لەسەر داماڵینى بەرپرسیارێتى ئەو شتانەى پەیوەستە بە ئاڵۆزییە دیپلۆماسیەکان، ئەوەش زۆر بەڕوونى جیاوازیى لەگەڵ ئەو رێگەیەش دەردەخات لەگەڵ مامەڵەى زەریف لەگەڵ ئیدارەى پێشووى ترەمپ ماڵەى دەیکرد. لە حەوتى ئایار راپۆرتەکانى راگەیاندن باسیان لەوە کرد، کە ترەمپ لە میانى سەردانى بۆ ئەو ناوچەیە پلانى ئەوەى هەیە ناوى کەنداوى فارسى بگۆڕێت بۆ کەنداوى عەرەبى یان کەنداوى عەرەب، پێچەوانەى زەریف کە لە (2017) ئەو هەوڵەى دایە پاڵ ترەمپ، عێراقچى گوتى، "ئەو هەواڵانە تەنیا هەڵمەتێکى شێواندنى راگەیاندنەکانە، لە لایەن بانگەشەکارانى جەنگى هەمیشەیى، بۆ تووڕەکردنى ئێرانییەکان لە هەموو جیهان دەیکەن. پاشان متمانەى خۆشى دەربڕى کە "ترەمپ" ئەو ناوە مێژووییەى ئەو رێڕەوە ئاوییە دەزانێت، پاشان لە تویتەر بە ئاماژەکردن بە ناوى ترەمپ جەختشى لەسەر ئەوە کردەوە، لەوانەشە ترەمپ ئێستا بۆچوونەکەى گۆڕى بێت.
عێراقچى لە چەندین بۆنە هەوڵى درووستکردنى بۆشایى لەنێوان "ترەمپ" و "ئیسرائیل" داوە. لە پێنجى ئایار بنیامین ناتەنیاهۆى تۆمەتبار کرد، کە هەوڵ دەدات خواستى خۆى بەسەر ترەمپ بسەپێنێت، سەبارەت بەو شتانەى لە دۆسیەى دیپلۆماسى لەگەڵ ئێران کە دەکرێت یان ناکرێت،، ئاماژەى بە داواکانى بۆ هێرشى سەربازیى بۆ سەر پڕۆگرامیى ئەتۆمى ئێران کرد، گوتیشى، ناتەنیاهۆ فێڵى لە تیمە شکستخواردووەکەى بایدن کرد بە پێشکەشکردنى (23) ملیار دۆلارى بێپێشینە لە سامانى باجدەرانى ئەمەریکا، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو پاڵپشتییە سەربازییەى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیلى لە میانەى جەنگى غەزە.
لە توێتێکى پێشووى عێراقچى ئاماژە بەوە دەکات، کە ناتەنیاهۆ و هاوپەیمانەکانى لە ئیدارەى بایدن لە میانەى بانگەشەوە دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانى ئێمەیان لەگەڵ ئیدارەى ترەمپ شێواند، کە وایان دەردەخست ئەو دانوستاندنانە تەنیا کۆپى" JCPOA "یە، ئەو جۆرەش هەنگاویکى بۆ حیسابکراوە، چونکە هەر رێککەوتنێک پەیوەست بێت بە دیموکراتەکانەوە ترەمپ رەتى دەکاتەوە.
عێراقچى لە پۆستێکى دیکەى ئاماژەى بە ئەکاونتى ترەمپ کردووە، کە تێیدا ناتەنیاهۆ تۆمەتبار دەکات بە دیاریکردنى ئەوەى ترەمپ دەتوانێت بیکات، ئەوەشى ناتوانێت بیکات.
ئەو ستراتیژە ئێرانییە تەنیا لە پەیامەکانى سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کورت نەکراوەتەوە، بەڵکوو بانگهێشتى ئەو راگەیاندنکارانەى ئەمەریکاش دەگرێتەوە، کە لەسەر رەوتى ترەمپ حیسابن، کەناڵێکى فارسى ئێرانى تاکر کارلسۆن، شرۆڤەکارى ئەمەریکى بانگهێشت کرد بۆ سەردانیکردن و ستایشی ڕووماڵکردنی گەشتێکی بۆ دوکانێکی خواردنی ڕووسی لەکاتى جەنگى ئۆکرانیادا.
پێدەچێت ئامانجی ئەم بانگهێشتە بۆ راکێشانى سەرنجی سەرۆکى ئەمەریکا و کاریگەری لەسەر هەڵوێستی بێت بەرامبەر بە ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا شاردنەوەی ئەو دۆخە سەختە ئابوورییە و داپڵۆسینە ناوخۆییە بێت کە ڕووبەڕووی هاووڵاتیانی ئێران دەبێتەوە.
بە کورتى هەڵمەتێکى راگەیاندنى عێراقچى هەیە کە ئاستى سووربوونیەتى لەسەر رێکخستنى پەیوەندى نێوان ئاڵۆزییەکانى دانوستاندنى ئەتۆمى و واقیعى سیاسى ئەمەریکى، هەوڵیش دەدات ئاوازێکى ورد دابهێنێت، کە جەخت لەسەر هێزى ئێران بەرانبەر ئەو خواستە داگیرکارییەى ئەمەریکا بکاتەوە، بەڵام بە نەرمى، بۆ ئەوەى خۆى لە وروژاندن و کاردانەوەى دۆناڵد ترەمپ بپارێزێت، کە پێشبینى کاردانەوەکانى ناکرێت و دەست بە هێڵە بنەڕەتییەکانى سیاسەتى "توندترین فشار" بگرێت، هەروەها لە میانەى قسەکردن بە زمانى ترەمپ عێراقچى بە تەنیا پەیامەکانى ئاراستەى ترەمپ نەکات، بەڵکوو ئاراستەى بنکەى جەماوەریشى بکات، وەک هەوڵێک بۆ دووبارە رێکخستنەوەى دۆخەکە بەگوێرەى مەرجەکانى ئێران.
سەرچاوە: ماڵپەڕى پەیمانگەى واشنتن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment