ترەمپ: ئۆکراینا پاساوى روونى بۆ هێرشکردن بە رووسیا دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا نیگەرانى خۆى لە هێرشەکانى ئەو دوایەى ئۆکراینا بۆ سەر خاکى رووسیا راگەیاند و پێیوایە ئەو هێرشانە پاساوێکى روونى دا بە مۆسکۆ بۆ ئەوەى بە توندى وەڵامى هێرشەکانى کیێڤ بداتەوە.

ئەمرۆ شەممە (حەوتى حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى ئەمەریکا سەبارەت بە هێرشەکانى ئەم دوایەى رووسیا و ئۆکراینا رایگەیاند، سەرسام نیم بەوەى کە ئێستا کە روودەدات، لە دڵى خۆمدا گوتم، وەڵامى داهاتوو چییە؟ ئۆکراینا پاساوى دا بە پووتین بۆ ئەو هێرشە توندەى دوێنێ شەو بکاتە سەرى.

ترەمپ هیواشى خواست کە رووسیا دانوستاندنە تایبەتەکان نەوەستێنێت بۆ چارەسەرى ململانێکانى لەگەڵ ئۆکراینا و گوتیشى، پێموایە رووسیا دانوستاندنەکان ناوەستێنێت، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەگەر پێویست بکات ئەمەریکا هێشتا برژاردەى سەپاندنى سزاى زیاترى لەبەردەستە بۆ سەر مۆسکۆ. 

ترەمپ لە بەشێکى دیکەى قسەکانى نیگەرانى قووڵى خۆى لە گۆڕینى جەنگى ئۆکراینا بۆ ململانێى ئەتۆمى دەربڕى، ئەوەش لەدواى هێرشەکانى ئەو دوایە بوو کە ئۆکراینا چەند ناوچەیەکى لەناو خاکى رووسیا بە ئامانج گرت، ترەمپ هیواخوازیشە کە جەنگى ئەتۆمى روونەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین