هەفتەی داهاتوو شاندی ئەمەریکا و چین لە لەندەن كۆدەبنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (حەوتی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، دانوستاندنەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لەبارەی بازرگانی بەردەوامە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە (9)ـی حوزەیرانی (2025)، لە لەندەن لەگەڵ چین کۆبوونەوەی نوێ ئەنجام دەدەین.
ترەمپ لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم هەفتەی داهاتوو هەریەک لە سکۆت بێست وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا و هاوارد لوتنیک وەزیری بازرگانی و جەیمسۆن گریر نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی چین کۆدەبنەوە و دڵنیام گفتوگۆکان لەبارەی ڕێککەوتنەکانی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زۆر باش و سەرکەوتوو دەبێت."
هاوکات، ڕاگەیاندنی ئەو کۆبوونەوەیە لەدوای ئەوە دێت، لەدوای بەردەوامی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا کە چەند هەفتەیە بەردەوامە، دوێنێ سەرۆکی چین لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام داوە.
جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەمەریکا لەگەڵ سەپاندنی باجی گومرگ بەسەر چەند وڵاتێک، لە مانگی ڕابردوو لە (%145) باجی گومرکی بەسەر چین سەپاند، بەڵام لەدوای ئەو بڕیارە رێژەکەی بۆ (%30) کەمکردەوە، لە بەرامبەردا چین بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی باجی گومرگ لەسەر کالاکانی ئەمریکا لە (%125) بۆ (%10(.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment