ئۆکراینا داوا لە رووسیا دەکات بەردەوام بن لەسەر ئاڵوگۆڕى دیلەکانى هەردوولا
نوچە نێت
رۆژى شەممە (حەوتى حوزیران/2025) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى بەرگرى ئۆکراینا لە راگەیێندراوەکەى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، رووسیا بەڵێنى داوە بە ئاڵوگۆڕى ئەو بریندارانەى کە نەخۆشن و برینەکانیان سەخە، لەگەڵ ئەو سەربازانەى کە لە دواى ساڵى (2000) لە دایکبوونە.
وەزارەتى بەرگرى ئۆکراینا دەشڵێت، ئێمە لە ئیستەنبۆڵ رێککەوتین کە دیلەکانمان ئاڵوگۆڕ بکەین، داواش دەکەین رووسیا بەربەست لەبەردەم پڕۆسەى ئالوگۆڕەکە درووست نەکەن، بانگەشەى ناڕاست نەکەن بۆ رێگرى لە رادەستکردنەوەى دیلە ئۆکراینەوکان و وەگرتنەوەى دیلە رووسییەکان و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتى خۆیان.
دەربارەى لێدوانى ڤلادیمێر میدینسکى، سەرۆکى شاندى رووسى لەسەر دانوستاندنى راستەوخۆ، راگەیێندراوى ناوەندى هەماهەنگى مامەڵەى دیلەکانى جەنگى ئۆکراینا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو لێدوانانەى لایەنى رووسى لەگەڵ راستى و رێککەوتنەکانى پێشوو لەسەر ئاڵوگۆڕى دیلەکان و گێڕانەوەى تەرمى کوژراوان یەکدى ناگرێتەوە.
لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، کە بەکردەیى رێککەوتن کراوە لەسەر گێرانەوەى تەرمەکان، بەڵام هیچ رێککەوتنێک لەسەر وادەکەى نەکراوە، لەبرى جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنى لەسەرکراوە، لایەنى رووسى پەنا دەباتە بەر رێکارى یەکلانە کە رێککەوتنى لەسەر نەکراوە.
پێشتر سەرۆکى شاندى رووسى داواى لە ئۆکراینا کردبوو، پابەندى رێککەوتنەکان بێت و ئاماژەى بەوەش کرد، کە لایەنى ئۆکراینا بە شێوەیەکى چاوەڕوان نەکراوە لە قبوڵکردنى ئاڵوگۆڕى دیل و تەرمەکان پاشگەزبۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment