ڕاوێژکاری ئەردۆغان بۆ دەستوورێکی نوێ و پرۆسەی چارەسەری ئاشتی داوای پشتیوانی لە جەهەپە دەکات تورکیە

نوچە نێت

محەمەد ئوچوم، راوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەخنە لە پارتی جەهەپە دەگرێت و تۆمەتبارییان دەکات بەوەی کە نارازین بەرانبەر بە یاسا ئەرێنییەکانی وڵات، هەروەها دواش لەو پارتە دەکات پشتیوانی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی و نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ لە تورکیا بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، ڕاوێژکاری  ئەردۆغان لە تۆری کۆمەڵایەتی لە پۆستێکیدا رەخنە لە ئۆزگور ئۆزەل  سەرۆکی جەهەپە دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بەوەی قسەی نەشیاوی کردووە بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و لابردنی لە کارەکەی و دەڵێت، ئۆزەل بۆتە قسەکەری ئەو.

لەو چەند ڕۆژەی رابردوو سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ دۆسیەکی بەرانبەر بە سەرۆکی جەهەپە لە دادگا کردەوە، ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی تورکیاش دەڵێت، لێدوانەکانی ئۆزەل  لە دەرەوەی یاسایە  کە باس لە لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکی شارەوانی ئەسیەنبۆڵ دەکات، هەروەها ئەو قسانەی دەیکات دژی سەرۆکی داواکاری گشتی هەڵەیەکی گەورەیە و ئەم هەڵوێستەی دەرکەوتنی ترسی لە دەستدانی پێگەیەکەیەتی لە سیاسەتدا و دژی یاسا ئەرێنییەکانی وڵاتە.

ئوچوم سەبارەت بە هەنگاوەکانی گۆرینی دەستووری نوێ لە تورکیا داوایەک ئاراستەی جەهەپە دەکات و دەڵێت، "لەڕاستیدا ئەوەی گرینگە پێویستە جەهەپە بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی لە ئەستۆ بگرێت و پشتیوانی تورکیایەکی بێ تیرۆر لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی بکات و هەروەها هاوکار بێت لە نووسینەوەی دەستووری نوێ."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین