جەنگی ئەلیكترۆنی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێكرد
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (هەشتی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران کۆکراوەیەکی گرنگی بەڵگەنامەی هەستیاری ئیسرائیلیان دەستکەوتووە کە هەندێکیان پەیوەندییان بە ستراتیجی ئەتۆمی و دامەزراوەکانی ئیسرائیلی هەیە.
لە بەرامبەردا، ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵامی فەرمی نەداوە و هێشتا نازانرێت ئایا ئەم ڕاپۆرتە پەیوەندی بە ڕووداوێکی هاککردنی دامەزراوەی توێژینەوەی ئەتۆمی ئیسرائیلەوە هەیە کە ساڵی ڕابردوو ڕوویدا.
هاوکات کەناڵی پرێس تی ڤی لە زاری سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە، "هەرچەندە ئۆپراسیۆنی پاراستنی بەڵگەنامەکان ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجامدراوە، بەڵام زۆری کەلوپەل و پێویستیی گواستنەوەیان بۆ ئێران پێویستی بە قەدەغەکردنی هەواڵەکان هەبوو بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنیان بە شوێنە پارێزراوەکان."
پرێس تیڤی دەشڵێت، بە گوێرەی سەرچاوەکان زۆربەی بەڵگەنامەکان ئەوەندە زۆرە کە پێداچوونەوەیان لەگەڵ بینینی وێنە و ڤیدیۆکاندا کاتێکی زۆری دەخایێنێت. لە (2018) بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "کاربەدەستانی ئیسرائیل دەستیان بەسەر ئەرشیفێکی گەورەی بەڵگەنامەکانی ئێراندا گرتووە کە نیشانی دەدەن تاران زیاتر لەوەی پێشتر زانرابوو کاری لەسەر چالاکی ئەتۆمی کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی بۆردومانی لە ئێران کرد لە ئەگەری ڕێککنەکەوتنی تاران لەگەڵ واشنتۆن لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترەمپ ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، وازهێنان لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی (100٪) دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیە و داواکارییەکی سەرەکی ئەمەریکا لە وتووێژەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی دەیان ساڵەی تاران ڕەتکردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment