تورکیا هێلیکۆپتەرى سەربازیى بە سۆماڵ دەفرۆشێت
نوچە نێت
ئەمرۆ دووشەممە (نۆى حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، حکومەتى تورکیا رێککەوتنى سەربازیى لەگەڵ سۆماڵ خستۆتە بوارى جێبەجیکردن، کە ماوەى ساڵێکیشە دەستى کردووە بە مەشقپێکردنى ژمارەیەک فڕۆکەوانى سۆماڵى کە کار لەسەر فێربوونى بەکارهێنانى فڕۆکەى ئاتاک دەکەن، رادەستکردنى ئەو فڕۆکانە قۆناغى دواى تەواوبوونى مەشق پێکردنى فڕۆکەوانە.
بەگوێرەى داتاکان شەش فڕۆکەى بارهەڵگرى سەربازیى جۆرى (A400M) دەبێت، ئەوانەى دیکە لە جۆرى (C-17A) قەتەرین لە هەفتەى رابردوو لە مەقدیشۆ نیشتنەوە، سەرچاوە ئاگادارەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، رادەستکردنى هێلیکۆپتەرى ئاکات بە سۆماڵ تەنیا رەنگدانەوەى ئەوە نییە ئەنقەرە چەک دەگوازێتەوە، بەڵکوو ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانى تورکیا بۆ بەهێزکردنى تواناى جەنگى سۆماڵ.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کاتى ئەو پاڵپشتییە سەربازییە ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئەنقەرە خواستى بەشدارى لە قامگیرى سۆماڵ هەیە پێش هەڵبژاردنەکانى ساڵى (2026) کە چاوەڕوان دەکرێت دەنگدانى راستەوخۆ لەبرى ئەو سێستەمە کارپێکراوەى ئێستا بەڕێوەبچێت.
ماڵپەڕى میل ئیست ئاى لە مانگى نیسانى ئەمساڵ ئاشکراى کرد تورکیا ژمارەى سەربازەکانى لە سۆماڵ زیاد دەکات، بۆ ئەوەى بگاتە زیاتر لە (500) سەرباز، کە ئەرکیان پارێزگارى بنکەى تورکسۆمى سەربازیى تورکی و کارپێکردنى فڕۆکە بێفڕۆکەوان و پارێزگارى لە بەندەرەکانى پایتەختى سۆماڵە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment