گوتەبێژی دەم پارتی: ئۆجەلان داوای بینینی سەرۆك بارزانی و چەند سەركردەیەكی هەرێمی كوردستان دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (11/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەڵێت، "لە ڕۆژانی داهاتوو بە ئەگەری زۆرەوە بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵ سەرکردەی پارتە سیاسیە جیاوازەکان کۆدەبێتەوە و ئەم دیدارانە پێویستە ئەنجام بدرێت لە پێناو وەرگرتنی سوودی زیاتر بە پرۆسەکە."
دۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ""عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای بینینی هەریەک لە مسعود بارزانی، سەرۆک نێچیرڤان بازرانی، بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و مەزڵووم عەبدی کردووە و ئەمە داواکاریی خودی جەنابیانە."
گوتەبێژی دەم پارتی دەشڵێت، شاندێکمان پێکهاتووە لە ئەندامانی دەستەی ناوەندی جێبەجێکار پێکهاتووە کە هاوسەرۆکە گشتییەکانیش بەشدار دەبن و لەم نزیکانە سەردانی ئیمراڵی دەکەین، ئامانجی سەردانەکەمان تێگەیشتن لە پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی قۆناغەکە و ڕوونکردنەوە و بەهێزکردنی رێکخسنەکان بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەکە دەبێت.
جێگەی ئاماژە پێدانە، تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی لە دووەم ڕۆژی جەژن پەیوەندی بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردوو پێی ڕاگەیاند، سوپاس و پێزانينى بۆ ههوڵ و كۆششی جەنابیان له پێناو سهرخستنى پرۆسهى ئاشتيدا له توركيا کرد، دووپاتى كردهوه كه وهكو قۆناخهكانى پێشتر، له قۆناخى ئێستا و له داهاتووشدا پێويستيان به رۆڵ و پشتگيريى بهڕێزیان دهبێت بۆ سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment