وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ژمارەی خۆرادەستکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە لە زیادبووندایە تورکیە

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، "لەدوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی پەکەکە ژمارەی خۆرادەستکردنەوەی ئەندامەکان لە زیادبووندایە. تەنیا لە هەفتەی رابردوو شەش کەس خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا ڕایگەیاند، "لەدوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی پەکەکە وەزارەتەکەمان  بە هاوبەشی لەگەڵ هەموو دامودەزگا ئەمنییەکان بەوردی چاودێری دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەین و هەر کارێک پێویست بێت لە ناچەکە ئەنجامی دەدەین."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات، "لە ئێستادا ژمارەی خۆرادەستکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە لە زیادبووندایە، ئێمەش بەردەوامی لە گەران و پاککردنەوەی ئەشکەوتەکان، تەنیا لە هەفتەی رابردوو شەش کەس خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەکان کردووە."

سەبارەت بە بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، "تورکیا ئامانجی سەرەکی پاراستنی یەکپارچەیی  خاکی سووریایە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەهێزکردنی سوپای سووریا و  هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆر."

ئەو سەرچاوەیە هەڕەشە لە هەدەسە دەکات و رایگەیاند، "هەر هەنگاوێک دژی خراپ بەکارهێنانی رێککەوتنی نێوان پرۆسەی یەکگرتنەوەی هەدەسە و ئیدارەی نویی سووریا بێت ئێمە تەحەمولی ناکەین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دژی ئەو رێکخراوانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین