سەرۆکى مەهەپە: لەدواى ئێران تورکیا دەکرێتە ئامانج تورکیە

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

سەرۆکى پارتى نەتەوەیى تورک "مەهەپە" سەبارەت بە پڕۆسەى ئاشتى رایگەیاند، دەستپێشخەریى چارەسەرکردنى پرسى کورد لە تورکیا سیاسەتى دەوڵەتە، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى تیشکى خستە سەر هەڕەشەکانى ئیسرائیل لەو ناوچەیە، دەشڵێت، دواى ئێران تورکیا دەکرێتە ئامانج.

دەولەت باخچەلى سەرۆکى پارتى نەوتەوەیى تورک (مەهەپە) تیشکى خستە سەر چەند پرسێک لەوانە دۆخى ناوچەکە و چارسەرکردنى پرسى کورد لە تورکیا، سەبارەت بە پرسى گوتى، پێویستە دەرک بەو راستییە بکەین هەر هەنگاوێک لە کاتى گونجاوى خۆى نەندرێت دەبێتە بار، قوورسایى لەسەر پشتى نەوەکانى داهاتوو دروست دەکات.

باخچەلى لە وتارەکەیدا کە لە خولى (23)  بەخشینى بڕوانامە بوو لە قوتابخانەى سیاسەت و سەرکردایەتى سەر بە حزبەکەى گوتى، جووڵەکانى ئەو ناوچەیە ئاماژەن، ئەو لێدوان و هەڕەشانەى هێزە باڵادەستەکانى ئەمرۆ دژ بە ئێرانن، سبەى دژ بە تورکیان.

باخچەلى کە هاوپەیمانێکى سیاسى رەجەب تەیب ئەردۆغانە، ئاماژە بەوە دەکات، کە چەندین لایەن و مینبەر هەیە، پێویستیان بە وشیاریى مێژوویى هەیە، بە راشکاوانە بڵێن، لەدواى ئێران تورکیا ئامانجى داهاتووە. 

سەبارەت بە پرسى کوردیش سەرۆکى مەهەپە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بە پشبەستن بە بەرپرسیارێتى جوگرافیا و مێژوومان پێویست دەکات لەسەرمان، ئەو رووداوانەى لە جیهان و ناوچەکە روو دەدەن، لە وڵاتى خۆمان لە دیدگاى زاراوەکانى وەک، "ئەستەمە" یاخود، "بێ چارەسەرە" سەیریان بکەین.

باخچەلى دۆخى ئێستاى جیهان و رووداوەکانى ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانى ناوخۆى بە بیابان چواند، روونى کردەوە، کە بیابان رووبەڕێکە لە نادڵنیایى و نەبوونى ئاسایش، لەم رووەوە قورسە ئاراستە و گەیشتن بە ئامانج، یان رێگەیەکى درووستى تێدا بدۆزیتەوە.

سەبارەت بە گەیشتنیش بە "تورکیاى بێ تیرۆر" دەڵێت، ئەوە بەرپرسیارێتى مێژووییە، هەڵگرتنى لەپێناو دڵنیایى و خۆشگوزەرانى نەوەکانى داهاتووە، مەرجى سەرەکى ئەوەیە سەدەى بیست و یەک، "سەدەى تورکیا و تورکەکان"ە، کە لە یەکگرتن و یەکێتى ناوخۆییدا بەدى دێت.

باخچەلى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئامانجى سەرەکى کە دامانناوە، تورکیاى بەبێ تیرۆرە، ئەو ئامانجە پڕۆژەى برایەتى گەلى تورکیایە، کە دەیەوێت ئاراستەکەى دیارى بکات، گوێ لە دەنگى باپیران و ئەزموونى مێژووەکەی بگرێت،  بەهۆى ئەوەى جیهان گیرۆدەى نەبوونى پێشبینى و ئاڵۆزیى بۆتەوە، دەتوانین بە بیانیانى بچوێنین، ئامانجمان لەو پڕۆژەیە هەڵوەشاندنەوەى وێزگەکانى سیاسەتى داگیرکاریی و کۆتایهێنان بە ناسەقامگیرییە، کە لە رێگەى بریکارەکانیان لەو ناوچەیە جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ئامانجمان دانانى سنوورێکە بۆ رێگرى لە گەشەکردنى ململانێکان، ئەوەش وزەى زیاتر بە هەڵوێستى تورکیا دەدات لە سیستەمى هاوسەنگى جیهانى دەیگوازێتەوە بۆ بوونى مێژوویى و یەکڕیزى لە هەزارەى داهاتوو.

سەرۆکى مەهەپە لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، سیاسەتى تورکیاى بێ تیرۆر لە برایەتیەک ئیلهامى وەرگرتووە، کە مێژووەکەى هەزار ساڵە، ئێمە وەک هاوپەیمانى جمهور، تەنیا شانمان نەخستۆتە ژێر ئەو بەردە، لەپێناو دەوڵەت و گەل، بەڵکو هەموو جەستەمان بۆى داناوە، ئەوانەى چاو و گوێیان لەو راستییە داخستووە، هیچیان نییە پێشکەشى گەل یان وڵاتى بکەن، ئاستى ستراتیژیى سیاسەتى، "تورکیاى بێ تیرۆر" وەک رۆژ بۆ ئەوانەى بینیان هەیە روونە، سەبارەت بەوانەشى کە تواناى بینینیان نییە، هەموو ژیان جگە لە بیابانێک هیچى دیکە نییە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى زەمانى تورکى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین