وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا: ئێمە بەرپرسیارنین لە هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشەکەى ئەمشەوى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاکلایەنە بووە و ئێمە بەرپرسیار نین، داواش دەکات ئێران کارمەندانى ئەمەریکا بە ئامانج نەگرێت.

ئەمرۆ هەینى (13/ حوزەیران/2025) وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە هاتووە، ئەمشەو ئیسڕائیل کردەوەی تاک لایەنانەی دژی ئێران ئەنجامدا. بەشدارنین لە هێرشەکانی دژی ئێران و کاری هەرە لەپێشینەمان پاراستنی هێزە ئەمریکیەکانە لە ناوچەکە ئیسڕائیل پێی ڕاگەیاندین کە بڕوای وایە ئەم کارە پێویست بووە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی. 

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە،"سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکە هەموو هەنگاوە پێویستیەکانمان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان گرتووەتەبەر، هەروەک لە پەیوەندیی نزیکدا لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە دەمێنینەوە. 

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە و دەڵێت، "با بە ڕونی ڕایبگەیێنم، نابێت ئێران بەرژەوەندی یا کارمەندانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئامانج بگرێت."

شەوى رابردوو سوپاى ئیسرائیل هێرشێکى فراوانى کردە سەر ئێران، تاوەکوو ئێستا کوژرانى ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەى باڵاى سوپاى ئێران بە فەرمى راگەیێندراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین