خامنەیی: وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەینەوە ئێران

نوچە نێت

عەلى خامنەئى، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "وەڵامی تووندمان دەبێت".

ئەمڕۆ هەینی (13/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، '"رژێمی زایۆنی لە بەیانیی ئەمڕۆدا دەستی خوێناویی خۆی بۆ تاوانێک لە وڵاتی خۆشەویستمان درێژ کرد و بە بە ئامانج گرتنی ناوەندە نیشتەجێبوونەکان زیاتر لە جاران سرووشتی خۆی ئاشکرا کرد".

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و رایدەگەیێنێت، "پێویستە ئەم رژێمە چاوەڕێی سزای زۆر زیاتر و سەختتر بکات. دەستی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆڵە دەکاتەوە".

خامنەیی دەشڵێت، "ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشەکەدا کوژراون، بەڵام جێگرەوە و هاوکارانیان ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن بەبێ هیچ دواکەوتنێک، رژێمی زایۆنی بەم تاوانە، چارەنووسێکی تاڵ و بەئازاری بۆ خۆی مسۆگەر دەکات و بە دڵنیاییەوە وەریدەگرێت".

 جێگەی ئاماژە پێدانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی (2025-6-13) ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند، چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران گیانیان لەدەستدا و لە نێو قوربانییەکانیشدا ژنان و منداڵ هەیە، بەرپرسانی ئیسرائیل دووپاتی دەکەنەوە، "ئامانجی هێرشەکەیان پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە".

گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیلش رایگەیاند، هێرشى پێشوەختەمان کردە سەر ئێران و دەیان شوێنى سەربازییمان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانى ئێران کردۆتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین