ئێران هەڕەشە لە بەریتانیا و ئەمەریكا دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (14/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندێنت) بڵاویکردەوە، لە دوایین پێشهاتەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، تەلئەبیت هۆشداری داوە کە ئەگەر تاران بەردەوام بێت لە هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامی خراپ دەبێتەوە و دەڵێت، "تاران دەسوتێت".
لە بەرانبەردا، ئێران هۆشداری بە ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا دەدات لە ڕێگرتن لە مووشەکەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوکات ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، هاووڵاتییانی ئێران تووشی کاردانەوەی گەورە دەبن بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەی کە بەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل کەوتوون، ئەگەر خامنەیی بەردەوام بێت لە هاویشتنی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، تاران ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە."
بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازە ئێرانییەکان، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە تاران نزیکەی (60) هاووڵاتی کە (20) منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستداوە. پێشتر باڵیۆزی ئەم وڵاتە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندبوو، بەهۆی بۆردومانەکانی سەر ئێران لانی کەم (78) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە (300) هاووڵاتیش بریندار بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment