پاكستان بەفەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ ئێران دژ بە ئیسرائیل ڕاگەیاند ئێران

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی پاکستان ڕایگەیاند، "دەبێت هەموو وڵاتانی موسڵمان دژی دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل یەکبگرن و "ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە پاڵپشتی ئێران دەکەین".

ڕۆژی شەممە (14/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (میهر) بڵاویکردەوە، خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاكستان ڕایگەیاند، ئێمە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەپارێزین، ئیسرائیل لەم هەموو بارودۆخێکدا بە تەنیا کار ناکات. ئێران وڵاتێکی دراوسێی پاکستانە و پەیوەندییەکانمان چەند سەدەیەکە. لەم کاتەدا ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە پاڵپشتی ئێران دەکەین، ئەوان برای ئێمەن و ئێمە هاوبەشین لە کاتە سەختەکانیاندا".

وەزیری بەرگریی پاكستان دووپاتی دەکاتەوە، "ئیسرائیل، یەمەن و ئێران و فەلەستین دەکاتە ئامانج لەبەر ئەوە یەکگرتنی نێوان نەتەوە موسڵمانەکان زۆر گرنگە، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە بێدەنگ بین و دابەش بین، ئەوا هەمووان لە کۆتاییدا هەمان مەترسی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە."

خواجە ئاسف دەڵێت، دەبێت کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئەنجام بدرێت و هەموو وڵاتانی موسڵمان پێکەوە ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببنەوە.

هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە، هەمیشە پاکستان لەسەر هەڵوێستی خۆی جێگیر بووە، نە دانی بە ئیسرائیلدا ناوە و نە پەیوەندیی دیپلۆماسی دامەزراندووە لەگەڵ ئەم وڵاتەدا، داوا لە هەموو وڵاتانی موسڵمان دەكات پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن، چونکە دەستی ئیسرائیل بە خوێنی موسڵمانان سوورە و دەبێت ئەو جۆرە دەستانە دوور بخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین