ترەمپ: هێرشەكانی شەوی رابردوو پەیوەندی بە ئێمەوە نییە
نوچهنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (15/ حوەزیران/ 2025) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، "واشنتن هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەبووە، ئەگەریش ئێران بە هەر شێوەیەک هێرشمان بكاتە سەر، هەموو هێزی خۆمانیان نیشان دەدەین."
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەاتە ئێران و دەڵێت، "لەوانەیە سوپای ئەمریکا بەشێوەیەک بێتە سەرتان، پێشتر هەرگیز بەم ئاستە نەتانبینیوە."
ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، "ئەگەر بە هەرشێوەیەك لە شێوەكان رووبەڕووی هێرشی ئێران ببینەوە، ئەوا هێزەكانی ئەمەریكا بە توندترین شێوە وەڵامتان دەدەنەوە، جیاواز دەبێت لە ئاستی هەموو وەڵامدانەوەكانی پێشوو.
دەربارەی دۆخی جەنگی ئێران و ئیسرائیلیش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە بە ئاسانی دەتوانن كۆتایی بەو ململانێیە بهێنن.
راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەشت كوژراو و زیاتر لە (207) برینداری لێكەوتەوە، هەروەها تا ئێستا (35) لە شاری بات یام لە باشووری تەلئەبیب بەهۆی هێرشەكان چارەنووسیان نادیارە.
دەربارەی هێرشەكانیش راگەیاندنەكانی ئیسرائیل دەڵێن، شەوی رابردوو ئێران لە جاری دووەم (50) مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە.
هەر سەبارەت بەو هێرشانە راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویان كردەوە، شەوی رابردوو ئێران مووشەكی حاجی قاسمی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە.
لە بەرانبەردا بەرەبەیانی ئەمرۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێكی فراوانیان كردۆتە سەر ژێرخانی ئەتۆمی ئێران و كۆگاكانی هەڵگرتنی سووتەمەنی.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێك باس لەوە دەكات هێزەكانی سەر بە سوپای ئاسمانی بە رێنمایی هەواڵگری هێرشێكی فراوانیان كردە سەر تاران و چەندین ئامانجی پڕۆگرامی چەكی ئەتۆمیان كردە ئامانج، هەروەها هەریەك لە وەزارەتی بەرگری ئێران و بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرامی ئەتۆمی و چەندین شوێنی دیكە لەو هێرشانە كراونەتە ئامانج.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment