ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆكی حەوت وڵات تاوتوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەكات
نوچە نێت: تایبەت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و مسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و شای ئوردن و شازادەی سعودیە و سەرۆکی پاکستان و سەرۆکی میسر کردووە و پێی ڕایگەیاندوون، حکومەتەکەی ئیسرائیل هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە.
ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان و جەنگی نێوان ئیسرائیل وئێران و زیادبوونی ترسی هەڕەشەکان بۆ سەر وڵاتەکە و ناوچەکە پەیوەندی بە سەرۆکی حەوت وڵات کرد.
ئەردۆغان لە پەیوەندیەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پێی راگەیاندووە، "لە نزیکەوە چاودێری ململانێکانی ئیسرائیل و ئیران دەکەین و تورکیا پێیوایە تەنیا رێگە بۆ بەردەوامی دانوستاندنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکان گەرانەوەیە بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان."
سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندیەکەیدا دووپاتی کردۆتەوە کە تورکیا ئامادەیە هەموو هەوڵێک بدات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
هەروەها سەرۆکی تورکیا پەیوەندی بە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەکات، و پێی راگەیاندووە، "حکومەتی نەتانیاهۆ هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و پێویستە بە زووترین کات هێرشەکانی بوەستێنێت."
ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا ڕەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت و ئاماژەی بەوەکردووە، "بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چاوپۆشیکردن لە دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی ئیسرائیل وایکردووە ببێتە هۆی تێکدانی دانوستاندنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و مەترسی دروستکردووە بۆ دزەپێکردنی ئەتۆم لە ناوچەکە."
هەر دوێنێ سەرۆکی تورکیا پەیوەندی بە شا عەبدوڵڵای دووەم دەکات، باسیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کرد، سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندییەکە ئاماژەی بەوەکرد، کە هێرشەکە ئیستفزاریەکی ڕوونە و مەترسی بۆ سەر ناوچەکە و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دروستکردووە و کێشەی ئەمنی بۆ سەر هەموو جیهان هەیە.
سەرۆکی تورکیا باسی لەوەشکردووە کە ناکرێت ئەمە لە یاد بکرێت، کە ئیسرائیل دەیەوێت بەو ململانێیە پرسی دۆزی فەلەستین لەبیر بباتەوەوە بەردەوام بێت لە جینۆسایدی خەڵکی غەززە.
ئەردۆغان لە پەیوەندیەکی دیکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا رایگەیاندووە، کە ئیسرائیل بە هەوڵە توندوتیژەکانی دەیەوێت هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە و دەورووبەری دروستبکات، هەر بۆیە زۆر گرینگە سووریا خۆی بە دوور بگرێت لەم ململانێیە، دەبێت حکومەتی سووریا رێگری لە هەموو گروپە تیرۆرستییەکانی نێو سووریا بگرێت بۆئەوەی دەرفەت لە بارودۆخەکە وەرنەگرن و ببێتە تێکدانی دۆخی ئێستای سووریا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر پەیوەندیەکیان ئەنجامدا، هاوشێوەی پەیوەندکانی دیکەی مژاری سەرەکیان هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بوو، جگە لەمەش سەرۆکی تورکیا لەدوای پەیوەندییەکەی لەگەڵ سەرۆکی میسر پەیوەندی بە شەهباز شەریف سەرۆکی پاکستانەوە کرد و تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانیان کرد.
لەگەڵ بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسیەکانی ئەردۆغان بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هەر دۆێنێ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە بنکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیی لەنێوان بەرپرسانی وڵاتەکی بەرێوەچوو، تێیدا باسیان لە پرسەکانی ناوچەکە و جیهان و دواین پێشهاتەکانی ململانێی ئیسرائیل و ئێران کرا.
جێگەی ئاماژە پێدانە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی کرد و رایگەیاند، "ئێمە بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران دەکەین. هێرشەکە پێشێلکارییە بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەوڵێکە کە خزمەت بە سیاسەتی ناسەقامگیری ستراتیژی ئیسرائیل دەکات لە ناوچەکە."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە کاتێکدا دانوستاندنەنەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکان بەردەوامە و ئەو هێرشەی ئیسرائیلیش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی حکومەتی نەتانیاهۆ هیچ پرسێک بە رێگای دیپلۆماسی چارەسەر ببێت و هەموو هەوڵێکی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و ئاشتی جیهانە، هەروەها هێرشەکانیشی بۆ بەرژەوەندی خۆیەتی."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوەکەیدا داوا دەکات ، "بەزووترین کات ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت، چونکە ئەگەری هەیە ململانێکان لێکەوتەی گەورەتر بەدوای خۆیدا بهێنێت."
ئاماژە بەمەش کراوە، "تورکیا نایەوێت زیاتر خوێنرشتن و ماڵوێرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی دۆخی ناوچەکە زیاتر تێکنەچێت و رێگری لە تەشەنەکردنی شەڕ بگیرێت."
هاوکات، (13)ـی حوزەیرانی (2025)، بەرپرسانی باڵای تورکیا لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، هەریەک لە یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری (میت) و مەتین گوراک سەرۆکی ئەرکانی گشتی تورکیا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنوەرە بەپەلە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
هاوکات، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند، تورکیا ئامانجی کۆتایی هێرشەکانی ئیسرائیلە و دەورووبەری وڵاتەکەمان بە ئاگر دەورەدراوە.
لەلایەکی دیکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بە ئاژاوەگێری ناوبردوو گوتی، حکومەتی نەتانیاهۆ بە کردەوە بێباک و دەستدرێژکارانە و یاساشکێنەکانییەوە دەیەوێت ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەرەو کارەسات ڕابکێشێت.
نیگەرانییەکانی تورکیا لەدوای ئەمە دێت، سەر لە بەیانی (13)ـی حوزەیرانی (2025)، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچەکانی سەربازیی و فەرماندەی باڵای ئێران دەستپێکرد. لە ئەنجامدا (9) زانای بەناوبانگی ئەتۆمی بوونەتە قوربانی و هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی ئێران و فەرماندەی گشتی سوپای پاستداران و چەند بەرپرسێکی تر کوژران.
لەبەرامبەردا ئێران وەک تۆلەسەندنەوە، شەوی (14)ـی حوزەیرانی (2025) بە (150) مووشەک و (100) فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لەئەنجامدا (3) کەس گیانی لەدەستدا و (172) کەسیش بریندار بوون و تادێت گرژییەکان لە نێوان هەردوو وڵات هەڵکشاندایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment