سوپای ئیسرائیل: بارەگای سوپای پاسدارانمان لەناو تاران بۆردوومان كرد ئێران

نوچه‌نێت

سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە بارەگاكانی سوپای پاسداریان لە ناو تاران بۆردوومان كردووە، لە بەرانبەردا سوپای پاسداران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چەندین شوێنیان لەناو ئیسرائیل كردۆتە ئامانج.

ئەمرۆ دووشەممە (16/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كرەوە، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە فڕۆكەكانی سەر بە هێزی ئاسمانی بە رێنمایی دەزگای هەواڵگری تایبەت لە دەستەی هەواڵگری سەربازیی هێرشیان كردۆتە سە چەند بارەگایەكی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ناو تاران.

سوپای ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەندامانی فەیلەقی قودس بارەگاكانی سەركردایەتی ئەو رێكخراوەیان بە ئامانجی پیلاندان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل لە رێگەی گرووپە چەكدارەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەكارهێناوە.

لە لایەكی دیكەوە سوپای پاسداران هەڕەشەی توندتر دەكات و دەڵێت، ئەمجارە بە موشەكی وێرانكەرتر هێرش دەكەینە سەر ئیسرائیل، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە موشەكانیان بە سەركەوتوو ئامانجەكانی بەسەركەوتووی لەناو خاكی ئیسرائیل پێكاوە.

سوپای پاسداران ئاماژە بەوەش دەكات، لە هەڵدانی ژمارەیەك هێرشی موشەكی دیكە توانیویانە بە وردی ئامانجەكان لەناو خاكی ئیسرائیل بپێكان، راشیدەگەینێت، كە هێرشەكانیان زۆر بە وردی پێكاوە و زیانی گەورەیان بەر ئەو وڵاتە گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین