لێکۆڵەرانى ئەمەریکا: هێرشەکەى ترەمپ بۆ سەر ئێران لەژێر فشارى ئیسرائیل بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دواى ئەوەى کارۆلین لێڤیت، گوتەبێژى کۆشکى سپى رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ماوەى دوو هەفتەى بە ئێران داوە، دوو رۆژ دواتر ئەمەریکا هێرشى کردە سەر سێ وێستگەى ئەتۆمى ئێران، ناوەندەکانى ئەمەریکا دەڵێن، هێرشەکەى ترەمپ لەژێر فشارى ناوەنەکانى ئیسرائیلى بوو.

ئەمرۆ دووشەممە (23/ حوەزیران/2025) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، ئەو هێرشە سنووردار بوو، ئامانج لێى پەیامێکى روون بوو بۆ ئێران ، تۆم گارێت، کۆنگرێسمانى پێشووى کۆمارییەکان رایگەیاند، ئەو گورزە سنووردار بوو، ئێران لە (1979) هەڕەشەى وێرانکردنى ئەمەریکا دەکات، لە کاتێدا ئێستا لە بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نزیک دەبێتەوە، ئەو جووڵەیە دەبێتە پێویستى.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گارێت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو ململانێیانە ئەو ناوچەیان ماندوو کردووە، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى هەڕەشەکان ببێتە بەشێک لەو واقیعە ناکرێت پشتگوێ بخرێت.

لە لایەکى دیکەوە بەشێک لە لێکۆڵەران گومانیان لە پاڵنەرەکانى ئەمەریکا بۆ ئەو هێرشە هەیە و بە فشارى سیاسى ئیسرائیلى دەزانن، باربڕا سلاڤین، لێکۆڵەر لەبوارى کاروبارى ئێران دەڵیت، ئیسرائیلییەکان و نزیکەکانیان لە واشنتن ترەمپیان قەناعەت پێهێنا پێویستە گورز لە پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران بدات. 

جیم هانسۆن، جەنگاوەرى پێشووى ئەمەریکى  و پسپۆڕ لە لێکۆڵینەوەى ئاسایشى نەتەوەیى رایگەیاند، دەسەڵاتى ئێران بەرەو ئاڵۆزکردن هەنگاوى دەنا، بەڵام ناشەوێت بچێتە جەنگێکى گشتگیر، پێشینیش دەکات لەو نزیکانە کۆشکى سپى لە لایەن تارانەوە تەلەفۆنى بۆ دەکرێت و ئامادەیى خۆى بۆ گفتوگۆ نیشان دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین