ئێران: هەندێك فڕۆكە لە رێگەی وڵاتانی دراوسێ هاتوونەتە ناو خاكی وڵاتەكەمان ئێران

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

مەهدی سوبحانی، باڵیۆزی ئێران لە ئەرمینیا رایگەیاند، تاران داوای لە ئازەربایجان كردووە، كە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی جدی بكاتەوە بۆ بەدواداچوون لە ئەگەری هاتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی لەناو ئازەربایجانەوە بەرەو ناو خاكی ئێران، چونكە ئێمە هەندێك زانیاریمان دەستكەوتووە كە فڕۆكەی بچووك لە خاكی وڵاتانی دراوسێمان هاتوونەتە ناو ناو خاكی وڵاتەكەمان

باڵیۆزی ئێران هۆشداری داوە لە ئەگەری دڵنیابوونەوە لە بەكارهێنانی خاكی ئازەربایجان لە ماوەی ئەو (12) رۆژەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەوە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دەبێت، داواشی لە باكۆ كردووەە وەڵامی فەرمی و روونمان دەوێت، دەبارەی زانیارییەكانیش،  ئاماژە بەوەش دەكات ئێمە ئەو زانیارییانە پشتڕاست ناكەینەوە، كە لە هەندێك سەرچاوە هاتووە، بەڵام دوای روونبوونەوەی بارودۆخەكە بە تەواوی بڕیاری وەڵامدانەوە لەسەر ئەو بابەتە دەدەین. 

مەهدی سوبحانی دەشڵێت، ئێمە رێگەمان نەداوە خاكی ئێران بۆ ئەو ئامانجانە بەكار بێت، ئەگەر ئازەرباجیان بەكردەیی مۆڵەتی دابێت، ئەوا پێویستە لەسەری بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی شرۆڤەی ئەو رێگەپێدانە بكات.

باڵیۆزی ئێران دەشڵێت، ئێمە هەندێك زانیاریمان بەدەست گەیشتووە كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بچووك لە ئاسمانی وڵاتانی دراوسێكانمان هاتوونەتە ناو خاكی وڵاتەكەمان بۆ ئەو مەبەستە سەرۆك كۆمارمان لەگەڵ سەرۆكی ئازەربایجان بە لەفۆن گفتوگۆی كردووە، داوای لێكۆڵینەوەی جدی لێ كردووە.

دەربارەی گفتوگۆكانی نێوان مەسعوود پزیشكیان و ئیلیهام علیێف، سوبحانی دەڵێت، علیێف جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە رێگەیان نەداوە خاكەكەیان لە دژی ئێران بەكاربێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا راگەیاندووە پێویستە زانیاری ورد پێش هەر هەڵسەنگاندنێك بەدەست بێت.

دوو هەفتە بەر لە ئێستا ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ئێران لە بەرانبەردا ئێران وڵامی دایەوە هێرشی كردە سەر چەندین شاری ئیسرائیل، بەو هۆیەوە سەدان كەس لە هەردوولا كوژران، دواتر لە هەفتەی رابردوو ئەمەریكا هێرشی كردە سەر وێستگە سەرەكییە ئەتۆمییەكانی ئێران، پاشان ئێران بنكەی عەدیدی ئەمەریكی لە قەتەر بۆردوومان كردەوە.

ئاڵۆزییەكانی باكۆك و تاران بۆ چەندین ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هۆكاری سەرەكی ئەو ئاڵۆزیانە پەیوەندی بەهێزی ئیسرائیل و ئازەربایجانە لەلایەك، لە لایەكی دیكەشەوە لە مانگی كانوونی دووەمی (2023) هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران. 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، مەسعوود پزیشكیان بۆ بەهێزكردنەوەی پەیوەندییەكانیان هەردوو وڵات سەردانی ئازەربایجانی كرد، لەگەڵ ئیلیهام علیێف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە پلانێكی ستراتیژیی گشتگیر رێككەوتن بە ئامانجی بەهێزكردنی هەماهەنگی دوولایەنەی نێوانیان.

دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین جار دڵەڕاوكێی خۆیان لە نزیكبوونەوەی دیپلۆماسی ئازەربایجان ــ ئیسرائیل نیشانداوە، ترسی ئەوەیان هەبووە كە خاكی ئازەربایجان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشكردنە وڵاتەكەیان بەكار بێت.بەتایبەتیش ئێران ئیسرائیل بە سەرچاوەی سەرەكی دابینكردنی چەك بۆ باكۆ دەزانێت.

لە مانگی شوباتی (2023) هێزە ئەمنییەكانی ئازەربایجان هەڵمەتێكی فراوانیان دژ بە تۆڕە سیخوڕییەكان دەست پێكرد، كە لە بەرژەوەندی ئێران لە باكۆ و چەندین شاری دیكە كاریان دەكرد، لەو هەڵمەتە بەسەر بارەگای كەناڵی (ئینتەر ئاز) و ماڵپەڕی (سەلام نیوز)یان و چەندین دەزگای راگەیاندنی نزیك لە ئێرانیان دادا، حەوت كەسیان دەست بەسەر كرد، بەبێ دیاریكردنی ناسنامەیان.

سەرچاوە: ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین