خامنەیی پەیامێک بۆ ئەمەریکا دەنێرێت ئێران

نوچە نێت

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "وڵاتەکەمان و گەلەکەی هەرگیز کۆڵ نادات"، هۆشداری بە ئەمەریکا دا و گوتی، "گەلی ئێران لە دژی شەڕ و ئاشتی زۆرەملێ و سەپێندراو دەوەستێتەوە".

ڕۆژی چوارشەممە (18/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "هۆشداری بە ئەمەریکا دەدەین لە هەڕەشە کردن لە ئێران، گەلی وڵاتەکەمان بە تووندی بەرهەڵستی هەموو جۆرە سەپاندنێک دەداتەوە".

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەشڵێت، "گەلی ئێران هەرگیز بەرپەرچدانەوەی ململانێکان دواناخات، هەروەک چۆن ملکەچی ئاشتییەکی زۆرەملێ نابن، ملکەچی فشارە دەرەکییەکانیش نابن".

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت ئەم پەیامەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دێت سەبارەت پرسی ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران کە داوای لە ئێران کرد، "بەبێ مەرج خۆی بەدەستەوە بدات و واشنتۆن چەند هەنگاوێکی گرتووەتەبەر کە وەک هەنگاو و ئاماژە دەبیندرێن بە هەبوونی هاوپەیمانی لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین