سیستانی سەركۆنەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسينگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا سەرۆكەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بە ئامانجگرتنی فەرماندنە سەریازییەكانی ئەو وڵاتە دەكات.

ئەمرۆ پێنجشەممە (19/حوزەیران/2025) نووسینگەی عەلی سیستانی بڵاوی كردەوە، مەرجعیەتی باڵای ئاینی لە نەجەفی ئەشرەف بە توندی سەركۆنەی هێرشە دوژمنكارانە سەربازییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەر هەڕەشەیەك بۆ بە ئامانجگراتنی سەركردە باڵا ئاینیی و سیاسییەكانی ئەو وڵاتە دەكات، هۆشداریش دەدات لە گرتنی هەنگاوی تاوانكارانەی لەو جۆرە، كە پێشێلكردنی روونی ئاینی و ئەخلاقییەكان و پێشێلكردنی دابونەریت و یاسا نێودەوڵەتییە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، سیستانی هۆشداری لە تێكوچوونی دۆخی ناوچەكە بە تاوی دەدات و رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچێت و درووستبوونی پشێویەكی گەورە دروست بكات و دەبێتە گەورە بۆ گەلانی ناوچەكە، تا دوورترین ئاست زیان بە بەرژەوەندییەكانی هەمووان دەگەینێت.

لەبەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، لێرەوە هانی هەموو لایەنە نێودەوڵەتییە كاراكان دەدەین بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامیی هەوڵەكانیان بۆ رێگری لەو جەنگە ستەمكارانەیە دۆزیینەوەی چارەسەری ئاشتاییە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان بدۆزنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین