‌‏وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: خامنەئی باجی هێرشەكەی ئەمرۆ دەدات ئێران

نوچه‌نێت

یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای كۆماری ئێران و دەڵێت، باجەكەی دەدەیت

ئەمرۆ پێنجشەممە (19/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لاپەڕەی خۆی لە ئێكس هێشی توند دەكاتە سەر خامنەئی و بە دیكتاتۆری ترسنۆك ناوی دەبات، كە لەشوێنی پارێزراو خۆی شاردوەتەوە و هێرشیش دەكاتە سەر نەخۆشخانە و شوێنی نیشتەجێبوون لە ئیسرائیل.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەشڵێت، ئەو تاوانانەی جەنگ مەترسیدارترین جۆرەكانی تاوانی جەنگە، لەسەر تاوانەكانی لێپرسینەوە لە خامنەئی دەكرێت، من و سەرۆك وەزیرانیش رێنماییمان بە سوپای ئیسرائیل داوە، هێرشەكانیان بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەكان لە ئێران و ئامانجە حكومییەكان لەناو تاران چڕبكەنەوە.

كاتز جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئامانج لەو هێرشانە نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەیە كە روبەڕووی ئێسرائیل دەبێتەوە، لە هەمان كاتدا كۆتایهێنانە بە دەسەڵاتی ئایەتوڵاكان. 

راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویان كردەوە، راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان ئاماژە بەوە دەكەن، مووشەكانی ئێران نەخۆشخانەی سوروكایان لە بیری سەبع كردۆتە ئامانج، بەڵام لە راستیدا ئامانجی سەرەكی ئەو هێرشە بارەگای هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل بوو كە دەكەوێتە تەنیشت ئەو نەخۆشخانەیە.

بەگوێرەی راگەیاندنەكانی ئێران ئەو نەخۆشخانەیە زیانێكی زۆری بەركەوتووە، بەڵام ئامانجەكەی ئێران ژێرخانی سەربازیی بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین