سێ هۆكار هەیە رێگەنادات ئیسرائیل پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران وێران بكات
نوچهنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆبەرت پاپی، مامۆستای زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ئاسایش و هەڕەشەكان لە زانكۆی شیكاگۆ دەڵێت، هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ وێرانكردنی پڕۆگرامە ئەتۆمیەكەی ئێران لە رێگەی بەكارهێنانی هێز كارێكی بێهودەیە، چونكە ناتوانێت پڕۆگرامە رابگرێت و حكومەتی ئێران لە ناوببات.
ئەو مامۆستای زانكۆی شیكاگۆ لە شیكاریەكەی سێ هۆكاری سەرەكی دیاریكردووە، كە رێگە نادات ئیسرائیل گورزی كوشندە لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدات.
قووڵی وێستگە ئەتۆمییەكان
وێستگەی فۆردۆ لە قووڵایەكی زۆری ژێر زەوی دایە، ئەوەش وایكردووە لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل پارێزراو بێت، تا ئێستا نەتوانێت راستەوخۆ ئەو وێستگەیە بكاتە ئامانج، هەروەها هیچ بەڵگەیەكیش نییە كە توانای وێرانكردنی ئەو وێستگە پارێزراوەی لە رێگەی هێرشە ئاسمانییەكانەوە هەبێت.
مەترسییەكانی وێرانكردنی وێستگەی بوشەهر
وێرانكردنی كورە ئەتۆمییەكانی بوشەهر كارەساتی تیشكدانەوەی لێ دەكەوێتەوە، هەڕەشە لە ژیانی هەزاران كەس لەو ناوچەیە دەكات، دەبێتە هۆی كاردانەوەی تۆڵەكردنەوە، ئێرانیش وێستگە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل بە ئامانج بگرێت.
نەبوونی توانا لەسەر هەڵسەنگاندنی زیانەكان
ئیسرائیل ناتوانێت ئاستی ئەو زیانانە دیاری بكات، كە لە هێرشەكان بە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران كەوتووە، چونكە ئێران رێگە بە چالاكی پشكنینی مەیدانی نادات، ئەوەش وایكردووە زانینی كاریگەری هێرشەكان لەسەر توانا ئەتۆمییەكانی ئێران قورس بێت.
پاپی دەشڵێت، هەڵمەتە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل دژ بە ئێران بەدیهێنانی ئامانجی پێشوەختەیە، كە كۆتاییهێنانە بە حكومەتی ئێران و هەنگاونانە بەرەو وێرانكردنی تەواوی پڕۆگرامی ئەتۆمی، تەنیا لە رێگەی بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، بەبێ پشتبەستن بە هێزی وشكانی.
سەرەڕای دەستكەوتە تاكتیكیەكانی ئیسرائیل، بەڵام رووبەڕووی تەڵەی متمانە بە بۆمبی زیرەك و دەزگای هەواڵگریی بووەوەە، كە بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەكانی ئێران بە تەواویی ئەوەندە بەس نییە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆی شیكاگۆ جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، هێرشە ئاسمانییەكان بە تەنیا ئێران لە پڕۆگرامی ئەتۆمی راناگرێت، چونكە كۆگای گەورەی یۆرانیۆمی هەیە، بە تایبەت لە وێستگەی فۆردۆ، كە دەكرێت لە ماوەی چەند هەفتەیەك چەندین بۆمبی ئەتۆی پێ درووست بكات، بۆیە بەبێ پاڵپشتی راستەوخۆی ئەمەریكا سەركەوتنی ئیسرائیل كاتی دەبێت، ئەوەش نابێتە گۆڕانكاریی ریشەیی لە سیستەمی ئێرانی.
ئەگەر ئەمەریكا بێتە پاڵ هێرشەكان چی روودەدات؟
ئەگەر ئەمەریكا بێتە پاڵ ئەو جەنگە بە بۆمبی گەورە كە دەتوانێت ئەو جۆرە وێستگەیە وێران بكات؟ ئایا ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمەریكا دەتوانێ كۆتایی بە پڕۆگرامەكەی ئێران بێنێت، تەنانەت ئەگەر دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی لەسەر داواكەی بێنی گالانت بدات فۆردۆ بۆردوومان بكات، ئەوا ئەمەریكا و ئیسرائیل بەرانبەر بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە رووبەڕووی ئاڵنگەری گەورەتر دەبنەوە.
پاپی دەڵێت، تاوەكوو ئەو چركە ساتە هیچ دەستكەوتێكی گرنگ نییە، كە ئەو وڵاتە متمانەی تەواویان هەبوو، كە ئێران ناتوانێت هەنگاوی نهێنی بنێت، بە پێچەوانەوە هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران لەبری چارسەر دەبێتە كێشەیەكی بێكۆتایی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment