ناتەنیاهۆ: بۆ درووستکردنى دەوڵەتى ئیسرائیل یەکگرتوویى عەرەبمان هەڵوەشاندەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دەڵێت، دواى درووستکردنى دەوڵەتى ئیسرائیل رووبەڕووى جیهانێکى عەرەبیى یەکگرتوو بووینەوە، هەنگاو هەنگاو پەرش و بڵاومان کردن.

ئەمڕۆ هەینى (20/حوەزیران/2025) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، دەستەى پەخشى عیبرى ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بڕیارى داوە هێرشەکانى بۆ سەر ئێران بەردەوام بێت، تا ئەو کاتەى هەڕەشەکانى ئێران پەک دەخات.

دواى ئەوەى مووشەکانى ئێران نەخۆشخانەى سوروکایان کردە ئامانج، ناتەنیاهۆ جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئێران باجێکى گەورە دەدات.

لە لایەکى دیکەوە  یسرائیل کاتز، وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل هەڕەشەى لە عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامیی ئێران کرد و گوتى، ئەو بەرپرسیارە لە هێرشەکان، جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، فەرمانمان کردووە بە چڕکردنەوەى هێرشەکان.
کاتز ئاماژەى بەوە کرد، سەرۆک وەزیران رایگەیاندووە، رێنماییمان دەرکردووە، کە هیچ کەسێک لە ئێران پارێزبەندى نییە، جگە لەوەش هیچ گونجاو و پێویست نییە، هیچ شتێکى دیکە زیاد بکەین، پێویستە کردارەکان لە قسەکان روونتر بن.

دەربارەى گۆڕینى سیستەمى ئێرانیش، ئاماژەى بەوە کرد، گۆڕین، یاخود رووخان لە ئێران ئامانج نییە، بەڵام لەوانەیە ببێتە ئەنجام

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین