تیمی ترەمپ لەسەر هێرشكردنە سەر ئێران دابەش دەبێتە دووبەرەی جیاواز عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆشكی سپی سەبارەت بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەسەر دوو بەرەی جیاواز دابەشبوونە، هەندێكیان پاڵپشتی لێدانی ئێران دەكەن، لەبەرانبەردا بەشێكی دیكەیان دژ بە بەشداری وڵاتەكەیانن لەو شەڕەدا.

ئەمرۆ شەممە (21/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، لەسەر دەستوەردانی سەربازیی دژ بە ئێران، گفتوگۆیەكی گەرم لە ناو كۆشكی سپی هەیە.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ململانێیەكی توند لەنێوان دەوروبەرەكەی ترەمپ هەیە دابەشبوونە بەسەر دووبەرەی دژ بە یەك لەنێوان هێرشكردن و هێرشنەكردن.

بەرپرسێكی ئەمەریكیش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ترەمپ پاڵپشتی هەوڵە دیپلۆماسیەكانی جنێڤ دەكات، كە ئێران لە رێككەوتن نزیك دەكاتەوە، ترەمپ بە پێویستی دەزانێت رێگە نەدرێت ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، لە هەمان كاتیشدا هەوڵ دەدات نەچێتە پاڵ ئەو جەنگە.

رۆژنامەی واشنتن پۆست نووسیوویەتی، بە مەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی كەسانی شارەزا، ترەمپ بەردەوامە لە پەیوەندی لەگەڵ راگەیاندنكار و بەرپرسانی هەڵبژێردراو سەبارەت بە هەڵوێستوەرگرتن بەرانبەر ئێران.

لایەكی دیكەوە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، سەبارەت بە ئێران ترەمپ خاوەنی بڕیاری كۆتاییە، پێشم وایە كات لەبەردەم چارەسەری دیپلۆماسی بەرەو كەمبوونەوەیە.

ڤانس دەڵێت، هەرچەندە ترەمپ گوتوویەتی، هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەدەم، بەڵام بڕواشم وایە هیچ دەرفەتێك نەماوە، ئەو كارەشی پێویست بێت بۆ كۆتاییهێنان بە پڕۆگرامی ئەتۆمی دەیكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین