سوپای پاسداران: ئێستا جەنگ دەستی پێكردووە
نوچهنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (22/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، دوای هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی فۆردۆ و نەتنز و ئەسفەهان، سوپای پاسداران رایگەیاند، ئێستا جەنگ دەستی پێكردووە.
بەرەبەیانی ئەمرۆ دوای هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكان، ئێران هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم بڵاوی كردەوە، لە یەكەم هەنگاودا ئێران نزیكەی (30) مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە.
سەبارەت بە هێرشەكانی شەوی رابردوو بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكان، یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سوپای دۆناڵد ترەمپی كردووە، بڕیارەكەی بە مێژوویی ناوبرد.
كاتز پێیوایە، وێرانكردنی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران ئامانج لێی رێگرییە بەردەوامیی چالاكییەكانی ئەو وڵاتەیە، و جەختكردنەوەیە لەسەر ئەوەی ئێران لە داهاتوو نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
دەزگا راگەیاندنەكانیش دەڵێن، بەهۆی هێرشە موشەكییەكانی ئەمرۆی ئێران تاوەكوو ئێستا (15) كەس برینداربوونە، برینی دووانیان مەترسیدارە.
بەرپرسێکى ئەمەریکى بە رۆیتەرزى راگەیاندووە، فڕۆکە شەبەحەکەی ئەمریکا کە B-2 Spirit دەناسرێت لە هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەشدار بوون.
سەبارەت بەو هێرشە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکە زۆر سەرکەوتووە، بارێکی تەواو لە بۆمب خرایە خوارەوە بۆ سەر بنکە سەرەکییەکە، فۆردۆ. هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی لە رێگای گەڕانەوەدان بۆ نیشتمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment