دۆناڵد ترەمپ: ڕەنگە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان سەردانی تورکیا بکەم
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لەکاتێدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێ دەنێتە دەیەم ڕۆژ، پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە سەرۆکی ئەمەریکا ئەردۆغانی ئاگادارکردۆتەوە کە دەتوانێت جێگرەکەی و نوێنەری کۆشکی سپی بنێرێتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی ئیڕان سەبارەت بە چارەسەری کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجام بدەن.
میدیاکانی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەش کردووە، تەنانەت ترەمپ بە ئەردۆغانیشی رایگەیاندووە، ئەگەر پێویست بکات ڕەنگە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان سەردانی تورکیا بکەم.
لەلایەکی دیکە، ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن، تەنانەت سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ئەمەریکا لەم هەفتەیە هەوڵی ئەوەیانداوە کۆبوونەوەیەک رێکبخەن لە ئەستەنبۆڵ بۆ کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئێران. بەڵام بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە زانیارییەکان بە خامنەیی ڕێبەری ئێران بگەینن بەوهۆیەشەوە کۆبوونەوەکە هەڵوەشاوەتەوە.
میدیاکانی ئەمەریکا ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ڕێبەری ئێران بەهۆی مەترسی تیرۆرکردنی لە شوێنێکی شاراوەیە، هەروەها هەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوەی باڵای ئەمەریکا و ئێران کۆتایی نەهاتووە بەڵکو لەئێستادا راگیراوە، چونکە بەرپرسانی ئێران ناتوانن هیچ هەنگاوێک بنێن بێ ڕەزامەندی ڕێبەرەکەیان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment