ئەحمەد داودئۆغڵو: شەڕ لەبەردەم دەرگای تورکیایە تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکی پارتی ئایندە لەبارەی هێڕشی ئەمەریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند، "شەڕ لەبەردەم دەرگای تورکیایە، پێویستە بەزووترین کات ڕێوشوێنی ئەمنی و خۆپارێزی بەرامبەر بە هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی شەڕ و زیادبوونی وێرانکاریی بگرینەبەر."

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، ئەم بەیانییە سوپای ئەمەریکا هێرشی کردەوە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەمەریکا ستەمکارانە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنچینە سەرەتاییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە. بەم کردەوەی پشتیوانی لە جینۆسایدی ئیسرائیل دەکات."

سەرۆکی پارتی ئایندە ڕاشیگەیاند، "شەڕ لەبەردەم دەرگای تورکیایە، پێویستە بەزووترین کات ڕێوشوێنی ئەمنی و خۆپارێزی بەرامبەر بە هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی شەڕ و زیادبوونی وێرانکاریی بگرینەبەر."

داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەکردووە، "تورکیا رووبەڕووی گەردەلوولەی بوومەلەرزەیەکی سیستماتیکی زۆر گەورە بویتەوە، ئەم هێرشە نموونەی خۆ بە گەورە زانینی ئیدارەی تڕەمپە و پەیامێکیشە بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی کە دوێنێ لە ئەستەنبۆڵ کۆبوونەوە."

لەلایەکی دیکە، عومەر چەلیک، وتەبێژی ئەکپارتی ڕایگەیاند، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل هەوڵی گڕگڕتنی ناوچەکە دەدات و ئیسرائیلیش بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ سەر ناوچەکە، پێویستە مێزی دانوستاندنەکان ببێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین