ناتەنیاهۆ: نامانەوێت ئەو جەنگە زیاتر لە پێویست بەردەوام بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەرپرسانی ئیسرائیلی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە تە ئەبیب خواستی كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی بۆ ئێران هەیە، ناتەنیاهۆش دەڵێت، نامانەوێت ئەو جەنگە لە پێویست زیاتر بەردەوام بێت.

ئەمرۆ دووشەممە (23/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەلئەبیب نایەوێت ئەو جەنگە لەوەی پێویستە زیاتر بەردەوام بێت.

لە لایەكی دیكەوە دۆناڵد ترەمپ رایەگەیاند، هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكان تارانی بێبەش كرد لە بۆمبی ئەتۆمی، ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین.

دەربارەی هێرشەكانی ئەمەریكا مەسعوود پزیشكیان، سەرۆكی ئێران راگەیاند، دەبێت ئەمەریكا وەڵامی هێرشەكانی وەربگرێتەوە.

هەر سەبارەت بە كاردانەوەكانی ئێران یەكێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سوپای پاسداران ئامادەی داخستنی گەرووی هورمزە، لە بەرانبەردا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا راگرتنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز، دەبێتە خۆشتن بۆ ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین