وەزیری دارایی تورکیا: هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری زیانەکانی داخستنی گەرووی هورمز دەکەین تورکیە

نوچه‌نێت

محەمەد شمشەک وەزیری دارایی تورکیا سەبارەت بە بەردەوامی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، "بەدواداچوون بۆ کاریگەری زیادبوونی گرژییەکانی ناوچە دەکەین لە ئەگەری روودانی هەر سیناریۆیەک، دامەزراوەکانمان ئامادەن بۆگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئابووری وڵاتەکەمان."

ئەمڕۆ دووشەممە (23/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، "هاتووچۆی کەشتییە ئەوروپییەکان بە گەرووی هورمز قەدەغە کراوە." هەروەها بە ئەگەری داخستنیشی زیانێکی زۆر بە ئابووری وڵاتان و بەتایبەت تورکیاش دەگەینێت.

سەبارەت بە زیادبوونی بارگرژییەكانی ئێران و ئەمەریكا وەزیری دارایی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی، "ئێستا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ شیکردنەوەی زیانەکانی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان بۆ سەر ئابووی وڵاتەکەمان و بەوردی چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری روودانی هەرسیناریۆیە دەکەین."

شیمشەک سەرنجی خستۆتە سەر ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز و دەڵێت، "دامەزراوەکانمان بەجدی ئامادەن بۆ ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەقامگیری بازارەکان، بۆ ئەوەی بتوانین کارەکانی ئابووری بە شێوەیەکی تەندروست بەڕێوەببەین."

لەلایەکی دیکە، لەگەڵ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئیرانەوە، لە نێو تورکیا ترسی زۆر لەلایەن هاووڵاتیان دروستبووە سەبارەت بە سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، هەربۆیەش وەزیری دارایی دڵنیایی دەدات و دەشڵێت، "سەبارەت بە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز و زیانەکانی بۆ سەر ئابووری وڵاتەکەمان باوەر بە هەموو سیناریۆیەک مەکەن. لەئێستادا بەشێوەیەکی باش خۆمان ئامادەکردووە بۆ هەر رووداوێکی نەخوازرا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان و دابەزاندنی نرخی كاڵاكان."      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین