ئەردۆغان سەرکۆنەی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (23/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی ئێكس هاوخەمی خۆی بۆ هێرشی سەر کەنیسەی مار ئیلیاس راگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی کرد و دەشڵێت، دڵمان لەگەڵ گەلی سووریایە.
هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە، "تورکیا لە پاڵ حکوومەتی سووریایە دژی هەر هەوڵێکی تیرۆرستی کە دەبێتە تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانمان، هەرگیز ڕێگە نادەین دووبارە سووریا بەرەو ژینگەیەکی ناسەقامگیری رابکێشرێت لەلایەن گروپە تیرۆرستییەکان.
سەرۆکی تورکیا دووپاتی دەكاتەوە، "تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی حکوومەتی نوێی سووریا لە رووبەڕووبوونەوەی شەڕی دژ بە تیرۆر."
جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ هێرشێکی خۆکوژیی کرایە سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکە (20) کەس گیانیان لەدەستداوە و (53) کەسیش برینداربوونە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment