ئێران هێرشى کردە سەر بنکە سەربازییەكانی ئەمەریکا لە قەتەر ئێران

نوچە نێت

بەگوێرەى چەند سەرچاوەیەکى جیاواز، ئەمڕۆ ئێوارە ئێران شەش مووشەکى ئاراستەى بنکەى ئەمەریکا لە قەتەر کردووە، راگەیاندنەکانى ئێران دەڵێن، هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەکانى ئەمەریکا لە قەتەر و عێراق دەبێت.

ئێوارەى ئەمرۆ دووشەممە (23/حومەزیران/2025) ماڵپەى (سکاى نیوز عەرەبیە) بڵاوى کردەوە، بەرپرسانى ئیسرائیلى ئاشکرایان کردووە، ئێران شەش مووشەکى ئاراستەى بنکەى ئەمەریکا لە قەتەر کردووە، رۆژنامەى ئیسرائیل هیوم دەڵێت، دەنگى تەقیتەوە لە دەوحە بیستراوە.

هەر سەبارەت بەو هێرشەى ئەمرۆ ئێوارە، ئاژانسى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، دەنگى تەقینەوە لە ئاسمانى دەوحەى پایتەختى قەتەر بیستراوە.

بەگوێرەى چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سیستەمى بەگریى لەو وڵاتە بۆ رێگرى لە مووشەکانى ئێران کاراکراوە.

لە لایەکى دیکەوە رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆناڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئێران سەکۆ مووشەکییەکانى بڵاوە پێکردەوە، ئەگەر هەیە هێرش بکاتە سەر بنکەکانى ئەمەریکا لەو ناوچانە.

سەربارەت بەو هێرشانە بەپرسێکى ئیسرائیل بە ئەکسیۆسى راگەیاندووە، ئێران لە چەند خولەکى داهاتوو ئامادەیە مووشەکانى ئاراستەى بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە کەنداو بکات.

بەگوێرى چەند سەرچاویەکى سەربازیى سیستەمى بەرگریى ئاسمانى لە بنکەى عەین ئەسەد لە عێراق کارا کراوە، بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێکى ئێران.

لەلایەکى دیکەوە دەزگا راگەیاندنەکانى ئێران بڵاویان کردەوە، سەرەتاى وەڵامدانەوەى ئەمریکا بە هێرشکردن بۆ سەر چەند بنکەیەکى ئەریکى لە قەتەر بنکەیەکى لە عێراق دەست پێدەکات.

سەبارەت بە زیانەکانیش تاوەکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکى هەواڵ وردەکاریى هێرشە مووشەکییەکانى ئێرانیان بۆ سە بنکە ئەمەریکییەکان لە قەتەر بڵاونەکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین