گوتەبێژی ئەکپارتی: دامەزراوە ئەتۆمییەکان هەڕەشەنین
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (23/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (تورکیا) بڵاویکردەوە، عومەر چەلیک گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان لە کۆبوونەوەی ئەندامانی پارتەکەی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەڵێت، "هێرشی مووشەکی بەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەبارێت، ئەم هەڕەشە گەورەیە ڕەنگە ببێتە هۆی ئاستەنگی خراپتر لە ناوچەکە بڵاوببێتەوە."
چەلیک ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت و رایگەیاند، "ئیسرائیل بەهێرشەکانی مەرجی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە، لەکاتێکدا دانوستاندنەکانی ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بوو هێرشەکانی دەستپێکرد. هەرچەندە ئیسرائیل خاوەنی چەکی ئەتۆمییە بەڵام لایەنێک نییە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکان. بەڵام بەبیانووی ئەوە کە ئێران دەیەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات هێرشەکانی دەستپێکرد. ئێمە لێرەدا باس لە هەڕەشەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ناکەین بەڵکو باس لە داخستنی دەروازەی گەرووی هورمز دەکەین."
گوتەبێژی ئەکپارتی دەشڵێت، "تورکیا لە ئێستادا بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک لە ناوچەکە ڕێوشوێنی خۆپارێزی گرتۆتەبەر."
جێگەی ئاماژە پێدانە، لەدوای هێرشی ئەمەریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تورکیاش وەک وڵاتێکی دراوسێ ترسی لە لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەو هێرشە هەیە، لەلایەکی دیکە نیگەرانە لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز چونکە زیانێکی زۆر بە ئابووری تورکیا دەگەیێنێت. هەروەها دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی هێرشەکەی نەکرد، تەنیا نیگەرانییەکانی خۆی ڕاگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment