تورکیا نێوەندگیرى لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانى لیبیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

تاهیر باعور، وەزیرى دەرەوەى لیبیا لە دیمانەیەکدا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانى نێوان وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا، لە بەشێکى ئەو دیمانە ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا هاوبەشى سەرەکییە لەگەڵ وڵاتەکەمان و هەوڵ دەدات لایەنە ناکۆکەکان رێکبخاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ حوزەیران/2025) تاهیر باعور لە دیمانەیەکى ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ)دا سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و لیبیا دەڵێت، پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و تەرابلوس بەهێز و دێرینە، لەسەر ئەو بنەمایە هەماهەنگیمان لە بوارى ئابوورى و ئەمنى هەیە، هەروەها راوێژمان بە جۆرێکە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانى هەردوو وڵات و ناوچەکە بکات، جگە لەوەش چەندین رێککەوتن و یاداشتى لێتێگەیشتنمان لە بوارەکانى ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانى وێستگەکانى کارەبا هەیە.

باعور ئاماژە بەوە دەکات، ئەنقەرە و تەرابلوس هەماهەنگى و پەیوەندى دیپلۆماسیان بەهێزە، هەزاران قوتابى لیبى لە زانکۆکانى تورکیا دەخوێنن، لە پاڵ ئەوەشدا لە کەرتى تەندروستى و کشتوکاڵ هەماهەنگیمان هەیە.

وەزیرى دەرەوەى لیبیا پێیوایە، حکومەتى تورکیا هاوبەشى یەکەمە لەگەڵ وڵاتەکەى، لەسەر ئاستى کەرتى تایبەتیش بزنسمانانى لیبیا تورکیا بە دەروازەیەک بۆ جیهان دادەنێنن. 

دەربارەى پڕۆسەى گواستنەوەى دەسەڵات لە لیبیا تاهیر باعور دەڵێت، هیچ دەستوورێک لە لیبیا بۆ رێکخستنى کارى سیاسى نییە، دواین دەستوور لە (1963) هەموارکراوەتەوە، لەو مێژووەوە تاوەکوو ئێستا لیبیەکان نەیانتوانیووە لەسەر دەستوورێک رێکبکەون بۆ ئەوەى میکانزمى دەسەڵاتى سیاسیان بۆ رێکبخات، لەدواى شوڕشى شوباتى (2011) کە بووە هۆى لادانى موعەمەر قەزافى، سەرۆکى پێشووى لیبیا ئەنجوومەنێک بە ناوى راگەیاندنى دەستووریى بۆ گواستنەوەى دەسەڵات درووست کرا، کە  بۆ رێکخستنى کارى سیاسى لەناوخۆى وڵات پەیماننامەیەکى دەستوورى بچووککراوەبوو، بەڵام بەداخەوە لیبیەکان لەسەر دەستوورێکى هەمیشەیى بۆ ئەوەى بەگوێرەى ناوەڕۆکەکەى وڵات بەڕێوەببرێت نەگەیشتنە رێککەوتن، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ چەندین قۆناغى گواستنەوەمان هەیە، بەڵام هەموویان بۆ گەیشتن بە دەستوورێکى هەمیشەیى شکستى هێناوە.

دەربارەى هەوڵەکانیش دەڵێت، چەندین هەوڵ لەلایەن نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا و دۆستەکانمان دراوە بە تایبەت تورکیا بۆ ئەوەى لایەنەکان رێککەون، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو لایەنانە رێک نەکەوتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین