تورکیا لە چوار شوێن لە لیبیا دەست دەکات بە گەڕان بەدواى نەوت ئابووری جیهان

نوچە نێت

دامەزراوەى نیشتیمانیى نەوتى لیبیا راگەیاند، لەگەڵ تورکیا یاداشتنى لێکتێگەیشتنمان بۆ رووپێوکردن و گەڕان بەدواى نەوت لە چوار شوێن لە ئاوەکانى وڵاتەکەمان واژۆ کردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (26/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، دامەزراوەى نیشتیمانیى نەوتى لیبیا (NOC) راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى ئەو راگەیێندراوە هاتووە، لەگەڵ کۆمپانیاى نەوتى تورکى یاداشتى لێکتێگەیشتمان لەگەڵ کۆمپانیاى نەوتى تورکى (TPAO) بۆ دۆزینەوەى نەوت لە ئاوەکانى لیبیا بۆ چوار شوێن واژۆکردووە، درێژترین ماوەى گەڕانیش نۆ مانگە.

دامەزراوەى نیشتیمانیى نەوتى لیبیا دەشڵێت، رێڕەوسمى واژۆکردنە رۆژى چوارشەممە (2025/6/25) لە ئیستەنبۆڵ بەڕێوەچوو، ئەحمەد تورکئۆغلۆ، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى تورکیا و مەسعوود سلێمان سەرۆکى ئەنجوومەنى دامەزراوەى نیشتیمانيى نەوتى لیبی ئامادەى رێوڕەسەمەکە بوون.

بەگوێرەى ئەو یاداشتەى لە نێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە، تورکیا دەست دەکات بە لێکۆڵینەوەى جیۆلۆجیى و جیۆفیزیایى لە چوار شوێنى دەریایى لە ئاوەکانى لیبیا,

دەربارەى ئەو شوێنانەى تورکیا و لیبیا بۆ گەڕان بەدواى نەوت یاداشتى لێتێگەیشتنیان لەسەر واژۆکردووە، تا ئێستا هیچ وردەکارییەکیان سەبارەت بەو چوار شوێنە بڵاونەکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین