ترەمپ: بڕیام دا رێکارى سوککردني سزاکانى سەر ئێران رابگرم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا دەڵێت، لەدواى لێدوانەکانى سەر عەلى خامنەئی کە گوتى ئێمە لە جەنگى دژ بە ئیسرائیل سەرکەوتووین، بڕیارم دا رێکارەکانى سووکردنى سزاکانى سەر ئێران رابگرم.

ئەمرۆ هەینى (27/ حوەزیران/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، دۆناڵد ترەمپ هێرشى توندى دەکاتە سەر عەلى خامنەئى دەڵێت، من لە مردن رزگارم کرد، دەشڵێت، ئێران ئەو جەنگە ماندووى کردووە، بۆچى خامنەئى دەڵێت، ئێمە لە جەنگى دژ بە ئیسرائیل سەرکەوتووین، ئەو دەزانێت ئەو قسە راست نییە، من بە تەواوى دەمزانى لەکوێ خۆى شاردۆتەوە، بەڵام رێگەم بە ئیسرائیل یاخود هێزەکانى ئەمەریکا نەدا، کە کۆتایی بە ژیانى بهێنن و لە مردن رزگارم کرد.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، من داوام لە ئیسرائیل کردووە، بەشێک لە فڕۆکەکانى بگێڕێتەوە، کە لە رۆژێکى یەکلاکەرەوە بوو، لەوانە بوو زەبرێکى کوشندە لە ئێران بدەن، ببێتە هۆى وێران کارییەکى گەورە، خەڵکێکى زۆر لە ئێرانییەکان بکوژران، ئەو هێرشەش گەورەترین هێرش دەبوو لەو جەنگە.

ترەمپ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە چەند رۆژى رابردوو کارم لەسەر لادانى سزاکان و رێکارى دیکە دەکرد، کە دەرفەتێکى باشتر بە ئێران بدات بۆ هەڵسانەوە، بەڵام لەبرى ئەوە بەرەورووى لێدوانێکى پڕ لە توڕەیى و رق بوومەوە، دەست بەجێ هەموو هەوڵەکانى سووککردنى سزکانم راگرت.

سەرۆکى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، کە پێویستە لەسەر ئێران بۆ سیستەمى جیهانى بگەڕێنەوە، ئەگەر نەگەڕێنەوە ئەوە دۆخەکە لە داهاتوو خراپتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین