ناتەنیاهۆ و ترەمپ پلانێك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیە دادەڕێژن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

كەناڵ (14)ی ئیسرائیلی نەخشە رێگەی بنیامین ناتەنیاهۆ و دۆناڵد ترەمپی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوكردەوە كە لە سووریا و توركیا دەست پێدەكات.

ئەمرۆ  دووشەممە (30/ حوزەیران/ 2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، بە گوێرەی راپۆرتێكی كەناڵ (14)ی ئیسرائیل لەو چەند هەفتەی رابردوو گفتوگۆكانی نێوان دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق و تەلئەبیب بەرەوپێش چووە.

لە ئەمەریكا و ئیسرائیل ئەو تێگەیشتنە هەیە، كە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی لەپێش كۆتاییهاتن بە جەنگی غەزە داناوە.

سەرچاوەیەكی سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەحمەد شەرع نەبۆتە زایۆنی، بەڵام بەرژەوەندییەكانی وایكردووە بەو ئاراستەیە هەنگاوەكانی بنێت.

كەناڵ 14 ئەوەشی روون كردۆتەوە، كە ئەمەریكیەكان هەوڵ دەدەن ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی سووریا و ئیسرائیل بە بەهێزكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب ببەستنەوە.

پێشتریش تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەت بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن پەیوەست بە فڕۆكەی ئێف 35 كە لەو نزیكانە چارەسەر دەبێت.

كەناڵە ئیسرائیلییەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە قۆناغی داهاتوو پەیوەندییەكانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل دەبێت ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام ئەوە تەنیا لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگی غەزە دەبێت، چونكە رێگرییەكە لە رایگشتی ناو سعوودیە سەرچاوەی گرتووە.

دەربارەی كۆتاییهاتنی جەنگیش چەند سەرچاوەیەك لە تەلئەبیب رایانگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوو لە رێگەی سەربازییەوە یاخود لە رێگەی رێككەوتنی تەسلیمبوونی حەماس ئەو شەڕە كۆتایی پێبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین