کاتی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی دیاریکرا تورکیە

نوچە نێت

عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی ڕایگەیاند، "هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی دەم پارتی و سەرۆک ئەردۆغان بەرێوەدەچێت، بەوهۆیەشەوە ڕۆژانی داهاتوو زۆر گرینگ دەبێت بۆ پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر."

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی ئەکپارتی کاتی کۆبوونەوەی سەرۆکی تورکیا و شاندی ئیمراڵی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی سەرۆک ئەردۆغان و دەم پارتی بەڕێوەدەچێت، رۆژانی داهاتوو بۆ پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر زۆر گرینگ دەبێت."

چەلیک سەبارەت بە بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا گوتی، "بەگوێرەی ئەو خشتەیەی دارێژراوە کارەکان بەشێوەیەکی دروست بەرەوپێشەوە دەچن، ئەم پرسەیەی لەلایەن هاوپەیمانی گەڵ دەستیپێکرد لەئێستادا گۆراوە بۆ پرسی سیاسەتی دەوڵەت و تابڵێی پرۆسەیەکی گرینگە."

جێگەی ئاماژە پێدانە، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە (10)ـی نیسان کە پێکهاتبوو لە سری سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە، چاوەروان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەی لووتکەی سەرۆککۆماری تورکیا و شاندەکە بەڕێوەبچێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین