پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە دەستپێدەكات
نوچە نێت: تایبەت
ئا: دنیا ئەحمەد
هەفتەیەکی هەستیار چاوەروانی پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات. ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی تورکیا (میت) دوێنێ سەردانی هەرێمی کوردستان عێراقی کرد، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان چەند ئەندامێکی پەکەکە بەشێوەی راستەوخۆ چەکەکەکانیان دادەنێن و چارەنووسی ئەندامانی پەکەکە لە تورکیا یەکلای دەبێتەوە.
ماڵپەڕی (هاڵک) بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەردانی سەرۆکی میتی تورکیا بۆ عێراق و باشووری هەرێمی کوردستان، بە چڕی باس لە چەکدانانی پەکەکە لە مەراسیمێکی تایبەت بە نوێنەرایەتی چەند ئەندامێکی پەکەکە بەشێوەی راستەوخۆ چەکەکەکانیان دادەنێن. بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا مەراسیمەکە لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت.
لەگەڵ ئەمانەش هەر لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا، بڕیارە ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە بەشدارییان لە هیچ چاڵاکییەک لە دژی سووپای تورکیا ئەنجام نەداوە کە ژمارەیان نزیکەی (4500) چەکدار دەبێت دەیانگەرێننەوە بۆ وڵاتی تورکیا.
میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، (700) ئەندامی ڕێکخراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەنێردرێنە وڵاتانی سێیەم ناتوانن بەهیچ شێوەیەک پێ لە تورکیا بنێن.
پرۆسەی چارەسەری ئاشتی کە لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی بۆکرا و لەئێستادا گەیشتۆتە قۆناغی فەرمی و دەستی بەهەنگاوەکانی کردووە.
ڕێکخراوی پەکەکە لەدوای بەستنی کۆنگرە لە (12)ـی ئایار بڕیاریاندا ڕێکخراوەکەیان هەڵبوەشننەوە و چەکەکەکانیان دابنێن و کۆتایی بە خەباتی چەکدارییان لە دژی سوپای تورکیا ڕاگەیاند.
لەگەڵ ئەو بڕیارانەی پەکەکە، لەئێستادا چاوەکان لەسەر ئەوەیە کەی جێبەجێدەکرێت. بڕیارە مەراسیمی چەکدانان بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێ و دوێنێ سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باسی چەن پرسێکی پرۆسەکەیان کردووە لە کۆبوونەوەکان.
بەگوێرەی هەواڵێکی نامیک درووکان لە ئاژانسی (T24)، مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لە شاری سلێمانی لە بەرواری (3بۆ 4)ـی تەمووز بەڕێوە دەچێت، بە سەرپەرشتی دوران کاڵکان ومستەفا قەرەسو کارگێرانی ڕێکخراوی پەکەکە و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی نیستیمانی کوردستان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و چەند ڕۆژنامەنووسێک.
هەروەها میدیاکانی تورکیا باسیان لەوەشکردووە، گوایە مستەفا قەرەسو سەردانی ئیمراڵی کردووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبۆتەوە، بەڵام ئەم هەواڵە تاوەکو ئێستا لەلایەن بەرپرسانی تورکیا پشتراست نەکراوەتەوە، جگەلەمەش تاوەکو ئێستا شوێنی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە کە ئاماژەیەکە بۆ نیاز پاکی ڕێکخراوەکە بەتەواوی ئاشکرانەکراوە بەهۆی هەستیاری پرۆسەکە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی هاڵک کەوتووە، کارەکانی ڕادەستکردنی چەک لەلایەن پەکەکە دەستیپێکردووە، هەروەها چارەنوسی ئەندامانی ڕێکخراوەکە یەکلای بۆتەوە، لەئێستادا حکومەتی تورکیا بە جددی کار دەکات بۆ نەهێشتنی هاوکارییە داراییەکانی ڕێکخراوەکە و بە گرینگترین خاڵی هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەزانێت.
جگە لەمانەش، شاندی ئیمڕالی دەم پارتی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جاری دووەم کۆدەبنەوە، عومەر چەلیک وتەبێژی ئەکپارتی سەبارەت بەو سەردانە گوتی، "هەفتەی داهاتوو بۆ هەنگاوەکانی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر زۆر گرینگ دەبێت."
چاوەروان دەکرێت دووبارە لەو مەراسیمەدا بانگەوازێکی ڤیدیۆیی ئۆجەلان بۆ پەکەکە ڕابگەیێندرێت. هەروەها میدیاکانی تورکیا باس لە پەیامی ئەو (20) ئەندامەی پەکەکە دەکەن کە بڕیارە بەشێوەی ڕاستەوخۆ چەکەکەکانیان دابنێن وەک نوێنەری ڕێکخراوەکەیان. پەیامێک بە حکوومەتی تورکیا دەدەن بە ناونیشانی "ئامادەین بەشداری لە سیاسەتی دیموکراسیدا بکەین، بەو پێیەی یاساکان لە تورکیا جێجەجێ بکرێت و ئێمەش کۆتایی بە خەباتی چەکداری دێنین و بەبێ چەک دەگەرێینەوە شوێنی خۆمان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment