ئەمەریکا پێداچوونەوە بە سزاکانى سەر سووریا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى بە ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سووریا رایگەیاندوە واشنتن پێداچوونەوە بە سزاکانى سەر دیمەشق دەکەن و رێکارى زیاتر دەگرنەبەر بۆ پێداچوونەوەکە.

ئەمرۆ هەینى (چوارى تەمووز/2025) ماڵپەڕى (عەربیە) بڵاوى کردەوە، تامى برۆس، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، رۆبیۆ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ ئەسعەد شەیبانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، واشنتن رێکارى زیاتر دەگرێتەبەر بۆ پێداچوونەوە بە لیستى تیرۆرى سووریا.

تامى بۆس، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، هەردوو وەزیر گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوەکانى پێشووى ئەمەریکا کردووە بۆ هەڵگرتنى سزاکان لەسەر سووریا، لەبەشێکى دیگەى گفتوگۆکانیان وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بەڵێنى داوە، سزاکان لەسەر بەشار ئەسەد و دارودەستەکەى بمێنێتەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکى دەکرد بۆ کۆتاییهێنان بە سزا سەپێندراوەکانى ئەمەریکا لەسەر سووریا, کە ئامانج لێى سزادانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد بوو، بەڵام لەدواى جەنگ بەربەستى لەبەردەم بوژانەوەى سووریا درووستکرد.

دواى روخاندنى ژێمى بەشار ئەسەد، تورکیا و سعوودیە بە پاڵپشتى بەهێزى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى واشنتن و دیمەشق بوون، لەدواى سەردانى دۆناڵد ترەمپ بۆ سعوودیە و دیدارى بوو لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا ترەمپ بڕیارى دا  سزاکان لەسەر سووریا هەڵبگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین