كاردانەوەی بەرپرسانی توركیا دوای چەکدانانی پەکەکە
نوچە نێت
ئا: دنیا ئەحمەد
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "هیواخوازم ئەم هەنگاوەی ئەمرۆ بمانگەیێنتە ئامانجی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر و سوودی هەبێت، لە خودای گەورە دەپارێمەوە لە پێناو پاراستی ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئاسوودەیی گەلەکەمان و جێگیرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی بگەینە ئامانجەکەمان."
ڕۆژ هەینی (11/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بەهۆی پرۆسەی سەرکەوتنی چەکدانانی پەکەکە پەیوەندی بە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات و سوپاسی دەکات.
لەپەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان و بوڵدان باسیان لە بەرێوەچوونی چەکدانانی پەکەکە و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەکەیان کرد. هەروەها بوڵدان سوپاسی هەوڵ و دەستپێشخەریەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کرد بۆ بەشداریکردنیان لە بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە.
جگە لەمەش بوڵدان راشیگەیاندووە، سەرەرای سوتاندنی چەکەکەکان لەلایەن ئەو گرووپەی پەکەکە بەڵام خۆشحاڵە بە بەردەوامی پرۆسەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا.
هەروەها سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی بە دەوڵەت باخچەلی کرد، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بە یەکریزی و یەکگرتوویی بۆ تورکیایەکی دوور لە تیرۆر کرد.
مەهەپە: توركیا لە ڕزگاربووندایە
هەر لەدوای پرۆسەی چەکدانانی، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "تورکیا لە سەروبەندی رزگاربوندایە لە بەڵای تیرۆر، لەدوای راگەیاندنی پەیامی ڤیدیۆیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆمان دەرکەوت بەڵینەکەی بردۆتە سەر. داهاتووی ناوچەکە بۆ سەرکەوتنی گەلی تورکە.
باخچەلی سەبارەت بە ڕۆڵی دەم پارتی دەڵێت، "دەم پارتی هێلێکی سیاسی ژیرانە و بەرپرسیانەی خۆی پاراستووە و بە تەواوی پابەندی پرۆسەکە بوونە، بە لێدوانە ورد و هاوسەنگەکانیان جێگەی خۆیان لە نێو برایەتی هەزار ساڵەی تورکیا کردۆتەوە."
لەدوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە دەوڵەت باخچەلی پەیوەندی بە پەروین بوڵدان و ئەحمەت تورک کردوو و سوپاسیانی کرد و پێیانی راگەیاند، "سوپاسی دەم پارتی دەکەم بەبێ ئەندازە ڕۆڵیان هەبووە لەم پرۆسەیە وهیواخوازم سەرکەوتووبن."
یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە چەکدانانی ئەمڕۆی پەکەکە گوتی، "لەئێستادا خاڵێکی وەچەرخانی مێژوویمان لەم پرۆسەیەدا تێپەراند، ئەمڕۆ هەرگیز لە مێژووی وڵاتەکەمان لەیاد ناکرێت، لەمەوبەدوا لەم پرۆسەیەدا کاری زۆرمان ماوە لەداهاتوو ئەنجامی بدەین."
هەڵوێستی دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئەکپاری دڵخۆشی خۆی راگەیاند لەدوای چەکدانانی پەکەکە و دەڵێت، "لەگەڵ چەکدانانی پەکەکە یەکەم هەنگاو بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر لە تورکیا دەستی پێکرد. دەم پارتی ڕۆڵیکی بەرچاوی بینی لە پرۆسەکە بە سەردانە بەردەوامییەکانیان بۆ ئیمراڵی و سەردانیکردنیان بۆلای لایەنە سیاسیەکان لەم دۆخە هەستیارییەدا لە پێناو گەیشتن بە سەرکەوتنی پرۆسەکە. لەمەوبەدوا بە ئیرادەوە بەبەشداری ڕۆڵی پەرلەمان و بەشداریکردنی لایەنە سیاسیەکان بۆ بەردەوامی و پشتیوانیکردن لە پرۆسەکە بەردەوام دەبین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment