ئەردۆغان: لە داهاتوو لیژنەیەكی یاسایی لە پەرلەمانی توركیا درووست دەكەین
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (12/ تەمووز/2025) سەرۆك كۆماری توركیا لە وتاری كۆبوونەوەی راوێژكاری پارتی دادوگەشەپێدان تیشكی خستە چەند پرسێكی پەیوەست بە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا، لە بەشێكی قسەكانی جەخی لەسەر ئەوە كردەوە،"لە رێوڕەسمێکدا پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و دوێنێ چەکی دانا، لە دوێنێوە بەڵای تیرۆر بۆ ماوەی (47) ساڵ چووەتە قۆناغی کۆتایی، بۆ توركیا ماوەیەکی دوورودرێژی و پڕ ئازار بوو، داخرا.
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە، لاپەڕەیەکی مێژووی نوێ هەڵدرایەوە و سەدەی تورکیا و دەروازەکانی هەتا هەتایە کرانەوە. هەروەك بە پێویستشى زانى هەموو تاکێکی تورکیا ئەم هەنگاوەی چەکدانانی پەکەکەی پێخۆشبێت و جەژن بگێڕیت."
سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارەكەی باسی لەوەش كرد، كە هەوڵماندا هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین لەگەڵ برا کوردەکانمان، لە درێژەی قسەکانیشیدا، باسی لەوەشکرد، لە ساڵی (1984)وە تاوەکو ئێستا بەهۆی شەڕی تیرۆرەوە زیاتر لە (10) هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و (50) هەزار هاووڵاتى سڤیلیش گیانیان لە دەستداوە.
دەبارەی زیانە مادییەكانیش گوتی، زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلاریان بۆ رووبەرووبوونەوەی "تیرۆر" خەرجکردووە، سەبارەت بە هەڵەی وڵاتەكەشی ئاشكرای كرد، رووداوەکانی زیندانی دیاربەکر بەشێکبوون لە هەڵەکان، کە لە ساڵانى هەشتاکانى سەدەى رابردوو روویاندا.
سەبارەت بە پەیوەندییەكان نێوان گەلانی ئەو ناوچەیە سەرۆك كۆماری توركیا باسی لەوە كرد، كە لە مێژووی ئیسلامدا خوێن و ژیانی تورک و کورد و عەرەب تێکەڵبوون، كە ئەگە رپێکەوەبین ئەوکات کورد هەیە، تورک هەیە، عەرەب هەیە، لە ئەزەلەوە تا هەتاهەتایە لەگەڵ کورد براین، لە مێژووشدا کورد و تورک و عەرەب نانێکیان هەبووبێت پێکەوە دابەشیان کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment